راپۆرت: دره‌و
قه‌ده‌غه‌كردنی زنجیره‌ی ئه‌نیمه‌یشنی "ماشا‌و ورچه‌كه" له ئۆكرانیا، جارێكی تر مشتومڕی له‌باره‌ی په‌یامی سیاسی ناو فیلم كارتۆنه‌كان و "هێزی نه‌رم"ی وڵاتان هێنایه‌وه به‌ر باس، كه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار وڵاتان بۆ گه‌یاندنی په‌یامی سیاسی په‌نایان بۆ فیلم كارتۆنه‌كان برد ؟ ئه‌مریكا چۆن به نهێنی "مه‌زرای ئاژه‌ڵان"ی به‌رهه‌مهێناو چیرۆكه‌كه‌ی گۆڕی؟ كورد‌و فیلم كارتۆن؟ ورده‌كاری زیاتر له‌م راپۆرته‌دا.
ماشا‌و ورچه‌كه قه‌ده‌غه كرا
به‌رهه‌مهێنه‌رانی زنجیره‌ی (ماشا‌و ورچه‌كه) كه ئه‌نیمه‌یشنێكی روسییه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیاوه زنجیره‌یه‌ك سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رسومانه‌ی كه له سایتی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، سزاکان ستۆدیۆی (ئەنیماکۆرد)و (دیمیتری لۆڤیکۆ) بەرهەمهێنەری زنجیرەکەو (ئۆلێگ کۆزۆڤکۆڤ) ئەنیمەیشنکار دەکەنە ئامانج. بڕیارەکە بۆ ماوەی 10 ساڵ کارا دەبێت، پێنج کەس و چوار قەوارە ده‌گرێته‌وه.
ئۆكرانیا زنجیره ئه‌نیمه‌شنی (ماشا‌و ورچه‌كه) وه‌كو هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نیشتمانی خۆی ناوده‌بات، به‌پێی ئه‌و سزایه‌ی كه ده‌ریكردووه ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م زنجیره‌و په‌خشكردن و سه‌یركردنی له‌ناو خاكی ئۆكرانیا قه‌ده‌غه‌یه.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له‌باره‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی ئۆكرانیا قسه‌ی بۆ ئاژانسی (تاس)ی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌و به‌زمانێكی گاڵته‌جاڕانه ده‌ڵێ: پێده‌چێت زیلینسكی پێیوا بێت دۆخی به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌مشێوه‌یه نه‌بێت ناگۆڕدرێت.
ئه‌وروپاش له (ماشا‌و ورچه‌كه) ده‌ترسێت
ئه‌وه ته‌نیا ئۆكرانییه‌كان نین كه (ماشا‌و ورچه‌كه) به مه‌ترسی بۆ ئاسایشی نیشتمانی خۆیان ده‌بینن، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا له جه‌نگدا له‌گه‌ڵ روسه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاییه‌كانیش مه‌ترسییان له‌م زنجیره هه‌یه كه تایبه‌ت به منداڵان به‌رهه‌م هێنراوه.
به‌مدواییانه زنجیره‌ی (Masha and the Bear) له به‌ریتانیا مشتومڕی دروستكرد، ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌و وڵاته داوایان كرد پێداچوونه‌وه بكرێت به به‌رده‌وامی په‌خشكردنی ئه‌م زنجیره له پلاتفۆرمه دیجیتاڵییه‌كان، به‌وپێیه‌ی به‌وته‌ی ئه‌وان زنجیره‌كه "یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی هێزی نه‌رمی روسیا".
په‌رله‌مانتاران داوایان له حكومه‌تی به‌ریتانیا كرد رێكاری خێرا بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی (نێتفلێكس) رایگه‌یاند دوو وه‌زری نوێی زنجیره‌ی (ماشا‌و ورچه‌كه)ی به‌ده‌ستهێناوه‌و رێككه‌وتنی مۆڵه‌تپێدانی ئێستا بۆ زیاتر له 100 وڵات درێژكردوه‌ته‌وه.
زنجیره‌ی (ماشا‌و ورچه‌كه) له ساڵی 2009وه په‌خش ده‌كرێت، تائێستا حه‌وت وه‌رزی لێ به‌رهه‌مهێنراوهو جگه له پلاتفۆرمی (نێتفلێكس) له ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاتانی وه‌كو ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، فه‌ره‌نسا و وڵاتانی تر په‌خش ده‌كرێت، له هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌م زنجیره‌یه بۆ منداڵان و ته‌نانه‌ت گه‌وره‌كانیش ئاشنایه‌و هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كان دۆبلاژیان كردووه بۆسه‌ر زمانی كوردی.
كردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه له به‌ریتانیا، جارێكی تر ئه‌و مشتومڕانه‌ی زیندووكرده‌وه كه له‌باره‌ی ناردنی په‌یامی سیاسی و ئایدیۆلۆژی له فیلم كارتۆم و ئه‌نیمه‌یشنه‌كان هه‌بوو.
سیاسه‌ت له‌ناو بێگه‌ردی منداڵی‌دا !
ساڵانێكی زۆره ئیتر كارتۆنه‌كان ته‌نیا وه‌كو ئامرازێكی كاتبه‌سه‌ربردنی منداڵان سه‌یر ناكرێن، به‌ڵكو وا ده‌بینرێن ئاڕاسته‌یه‌كن بۆ داڕشتنی وێنای وڵاتان و گواستنه‌وه‌ی به‌هاو كلتوره‌كانیان به ناوچه‌كانی تری جیهان له‌رێگه‌ی ده‌روونی بێگه‌ردی منداڵانه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه "هێزی نه‌رم".
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی روسیا‌و ئۆكرانیاوه، خۆرئاواییه‌كان زیاتر هه‌ستیاربوون به به‌رهه‌مه كلتورییه‌كانی روسیا.
ئه‌گه‌ر زنجیره‌ی (ماشا‌و ورچه‌كه) به نمونه وه‌ربگرین، ده‌بینن په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا وا باسی ده‌كه‌ن ئه‌م زنجیره‌یه وێنایه‌كی "جوان" له‌باره‌ی روسیاوه نیشان ده‌دات كه وا له منداڵان ده‌كات ئاسایی ببنه‌وه له‌باره‌ی هه‌ندێك سیمبولی سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه به ده‌ركه‌وتنی (ماشا) ده‌كه‌ن له هه‌ندێك ئه‌ڵقه‌دا به جلوبه‌رگ و كڵاوی كاره‌كته‌ره سه‌ربازییه‌كانی سۆڤیه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شی ئه‌م ترسه‌ی زیاتر كردووه ئه‌وه‌یه تادێت زنجیره‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رفروانتر له پلاتفۆرمه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه.
په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا پێیانوایه ئه‌م بڵاوبوونه‌وه زۆره‌ی (ماشا‌و ورچه‌كه) ئامرازێك ده‌داته ده‌ست روسیا، كه ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌وه‌ی نوێ دروست بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆمپانیای ئه‌نیماكۆرد (Animaccord) كه به‌رهه‌مهێنی زنجیره‌یه‌كه جه‌ت له‌وه ده‌كاته‌وه كاره‌كه ته‌نیا بۆ كاتبه‌سه‌ربردنه‌وه‌و؛ له ناواخنیدا هیچ جۆره په‌یامێكی سیاسی هه‌ڵنه‌گرتووه‌و ئه‌وانیش وه‌كو كۆمپانیایه‌ك سه‌ربه‌خۆن و كۆمپانیایه‌كی ده‌وڵه‌تیی نین.
كارتۆن وه‌كو كاریگه‌رترین چه‌ك
ئێستا كه روسیا‌و ئۆكرانیا له جه‌نگدان و (ماشا‌و ورچه‌كه) بووه به به‌شێكی ئه‌م جه‌نگه، وا ده‌رده‌كه‌وێت پرسی ته‌ماشاكردنی فیلم كارتۆنه‌كان وه‌كو ئامرازێكی سیاسی دیارده‌یه‌كی نوێیه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م تێگه‌یشتنه نوێ نییه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جه‌نگی دووه‌می جیهانی. له‌وكاته‌وه ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌ستیان به‌وه‌كردووه كاره‌كته‌ره‌كانی فیلم كارتۆن ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌رتر له گوتاره سیاسییه‌كان بگه‌نه ناو جه‌ماوه‌ر، بۆیه ئیتر وه‌كو ئامرازێكی پروپاگه‌نده په‌نایان بردووه بۆ وێنه‌ی جوڵاو یاخود فیلم كارتۆنه‌كان.
له ئه‌مریكا ستۆدیۆكانی دیزنی، فیلمی "روخساری فۆهه‌ر- Der Fuehrer’s Face" به‌رهه‌مهێنا، كه گاڵته به ئه‌دۆڵف هیتله‌ری رێبه‌ری نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ هه‌وڵه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها فیلمی "په‌روه‌رده له‌پێناو مه‌رگدا- Education for Death"ی بڵاوكرده‌وه، كه باسله‌وه ده‌كات چۆن رژێمی نازییه‌كان منداڵ ده‌كات به ئامرازێكی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت له‌رێگه‌ی په‌روه‌رده‌و پروپاگه‌نده‌وه.
ئیمپراتۆریەتی ژاپۆنیش لەڕێگەی فیلمی "مۆمۆتارۆ: دەریاوانە پیرۆزەکانەوە- Momotaro: Sacred Sailors" بەهەمان شێوە ئەنیمەیشنی بەکارهێنا، کە هانی منداڵانی دەدا پشتگیری سوپا‌و ئیمپراتۆریەتەکە بکەن.
له كوشتاره‌وه بۆ جه‌نگی فیكری
له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی جه‌نگی دووه‌می جیهاندا، په‌یوه‌ندی نێوان وێنه‌ی جوڵاو و سیاسه‌ت فۆرمێكی تری وه‌رگرت، ئیتر بوو به به‌شێك له ململانێی ئایدیۆلۆژی له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و، به‌شێك له جه‌نگی راكێشانی دڵ و مێشكی خه‌ڵك به‌لای هه‌ر یه‌كێك له دوو مۆدێله سیاسی و ئابورییه‌ی كه ئه‌وكات هه‌بوون.
ره‌نگه دیارترین نمونه بۆ ئه‌مه، فیلمی "مه‌زرای ئاژه‌ڵان- Animal Farm" بێت، كه له چیرۆكه به‌ناوبانگه‌كانی (جۆرج ئۆرۆیل)ه‌وه وه‌رگیراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ره‌خنه‌یه له رژێمه تۆتالیتاره‌كان، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (CIA) په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵماڵین، ئه‌و ئاژانسه ئه‌مریكییه به‌نهێنی له ساڵی 1954 پاره‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلم كارتۆنه‌كه‌ی دابین كردووه، به‌ڵام ده‌ستكاری كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ی كردووه‌و وه‌كو ئه‌وه نییه له چیرۆكه‌كه‌دا هاتووه.
لە کاتێکدا چیرۆكه‌كه‌ی (ئۆروێڵ) بەوه کۆتایی دێت کە ستەمکاری خۆی بەرهەمدەهێنێتەوە بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ لە دەسەڵاتدایە، فیلمەکە وا دروستكراوه له كۆتاییدا ئاژەڵەکان دووبارە یاخی دەبنەوە، ئه‌مه‌ش پەیامێکی گەشبینانەتر دەگەیەنێت کە خزمەتی به گوتاری سیاسی ئه‌مریكا كردووه له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا، كه ئه‌ویش گوتاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رژێمە کۆمۆنیستییەکان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت فیلم كارتۆنی خسته خزمه‌تی روانگه سیاسییه‌كه‌ی خۆی و ستۆدیۆی (سویوزمولتفیلم- Soyuzmultfilm) كه گه‌وره‌ترین ستۆدیۆی به‌رهه‌مهێنانی وێنه جوڵاوه‌كان بوو له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ده‌یان فیلمی به‌رهه‌مهێنا بۆ به‌رزڕاگرتنی به‌های (كاری پێكه‌وه‌یی‌و پابه‌ندبوون به ده‌وڵه‌ت و هاوكاری) دژ به "تاكگه‌رایی"، ئه‌و به‌هایانه ئه‌وكات بنه‌مای سه‌ره‌كی گوتاری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوون.
ئه‌م كارانه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هێرشیان نه‌ده‌كرده سه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا، به‌ڵكو نمونه‌یه‌ك له هاوڵاتی نمونه‌یی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیان پیشان ده‌دا كه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌های سیسته‌می سۆسیالیسی بوو.
لەگەڵ توندبوونەوەی جەنگی سارد، ئەنیمەیشن بووە بەشێک لە کێبڕکێی کولتووری نێوان ئەو دوو زلهێزە، هەریەکەیان هەوڵی هەناردەکردنی دیدگای خۆیان ده‌دا بۆ هەموو جیهان لە ڕێگەی سینەما و تەلەفزیۆنەوە. ئەنیمەیشن لە ئامرازێکی کۆکردنەوەی خه‌ڵك له‌سەردەمی جەنگەوە گۆڕا بۆ ئامرازێکی کاریگەریی کولتووری درێژخایەن، گۆڕانکارییەک کە دواتر ڕێگەی خۆشکرد بۆ سەرهەڵدانی چەمکی "هێزی نەرم"، کە ئەمڕۆ لەگەڵ مشتومڕەکانی "ماشا‌و ورچه‌كه" سەریهەڵداوەتەوە.
كورد‌و فیلم كارتۆن
هێشتا توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی مێژووی وێنه‌ی جوڵاو یاخود فیلم كارتۆن له كوردستان به‌رده‌ست نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆكردنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندانه له‌م بواره‌دا.
ئه‌وه‌ی تائێستا له‌به‌رده‌ستدایه ئه‌وه‌یه، زیاتر مێژووی ئه‌م هونه‌ره له هه‌رێمی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌دده‌ی رابردوو، كاتێك ناوچه‌كانی كوردستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس ئازاد بوون، كه ئه‌مه‌ش زیاتر هه‌وڵێكی تاكه‌كه‌سی بوو، وه‌ك له‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یی بێت، ئه‌و سه‌رده‌مه زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد له‌م بواره‌دا ناچار بوون بڕۆن بۆ به‌غداد بخوێنن، كاره‌كانیان زۆربه‌ی دروستكردنی وێنه بووه به‌ده‌ست له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای كۆن.
دكتۆر (ئازاد كه‌ریم محه‌مه‌د) ده‌ڵێ: به‌ر له 1991 گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م وێنه‌ی جوڵاوی كوردیدا بریتی بوو له قه‌ده‌غه‌ی به‌كارهێنانی زمان و رۆشنبیری كورد له كاره هونه‌رییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌بوو له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌نیمه‌یشنی كوردی.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی دوو خوێندكاری زانكۆی موسڵ، یه‌كه‌م كاری ئه‌نیمه‌یشنی كوردی له‌لایه‌ن (ئیسماعیل عه‌لی)یه‌وه ئاماده‌كراوه، كه خوێندكاری به‌شی سینه‌ما بووه له كۆلیژی هونه‌ره‌كانی به‌غدادو ده‌رچووی ساڵی 1989 بووه.
له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه كه ته‌له‌ڤزیۆن به زمانی كوردی له‌م ناوچانه كه‌وته كار، سه‌رباری خراپی دۆخی دارایی؛ هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌ندێك هه‌وڵیان هه‌بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم كارتۆن به زمانی كوردی، كه گوزارشت له چیرۆكه میللییه‌كانی كورد بكات.
له‌م ماوه‌یه‌دا ئاماژه بۆ كارێكی هونه‌رمه‌ند دكتۆر (توانا مه‌رجان) ده‌كرێت؛ كه ساڵی 1995 به هاوكاری رێكخراوێك بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌رهه‌می هێناوه به ناوی "شیری دایك باشترینه".
له‌م سه‌رده‌مه‌وه بوو بۆ یه‌كه‌مجار ئیتر فیلم كارتۆنه بیانییه‌كان بۆ زمانی كوردی دۆبلاژ كران، به‌تایبه‌ت دوای كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو ته‌له‌ڤزیۆنی (گه‌لی كوردستان) و (كوردستان تیڤی).
كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو و سه‌ره‌تای 2000 قۆناغی گه‌شه‌ی دۆبلاژی فیلم كارتۆنه‌كان بوو، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دروستبوونی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات)و (كوردستان تیڤی)، له‌م قۆناغه‌دا زنجیره‌یه‌ك فیلم كارتۆنی جیهان كران به كوردی كه تائێستاش له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكدا ماونه‌ته‌وه، ئه‌مانه هه‌ندێكیان له‌و جۆره فیلم كارتۆنانه بوون كه له‌ڕووی فیكرییه‌وه گوزارشتان ده‌كرد له بیری سیاسی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت.
دواتر‌و پاش كه‌وتی رژێمی به‌عس (2003)، كه كرانه‌وه‌یه‌كی زیاتر له عێراق و هه‌رێمی كوردستان روویداو دۆخی ئابوری هه‌ندێك سه‌قامگیری به‌خۆوه بینی، ئیتر قۆناغی گه‌شه‌ی زیاتری میدیایی ده‌ستیپێكردو له‌و نێوه‌نده‌شدا سه‌ره‌تا له‌ناو كه‌ناڵه‌كانه‌وه ستۆدیۆی تایبه‌ت به دۆبلاژی فیلم كارتۆنه بیانییه‌كان سه‌ریهه‌ڵدا، جگه له كاری بیانی هه‌ندێك كاری كوردیش له‌شێوه‌ی ریكلامی بازرگانی دروستكران.
له ساڵی 2012 یه‌كه‌م كه‌ناڵی تایبه‌تی منداڵان (Pelistank) له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، دواتر كه‌ناڵی تری منداڵانی هاتنه گۆڕه‌پانه‌كه.
یه‌كه‌م كه‌ناڵی كوردی منداڵان كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پشتیوانی بكرێت له ساڵی 2013 له هه‌ولێر دامه‌رزا، ئه‌م كه‌ناڵی ناوی (زارۆ تیڤی) بوو، سه‌ربه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بوو.
یه‌كه‌م فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی درێژی كوردی فیلمی (ئاگا)یه، كه به‌رهه‌می كۆمپانیای (ئه‌دیابین)ه‌و باس له چیرۆكی ئه‌نفال ده‌كات. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، ده‌رهێنه‌رانی كورد هاوشێوه‌ی ده‌رهێنه‌رانی جیهانی په‌نایان بردووه بۆ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ له كاری ئه‌نیمه‌یشندا.
سه‌رچاوه‌كان:
- RT
- Aljazeera
- https://www.waltdisney.org/
- التقنيات التقليدية في انتاج الرسوم المتحركة الكوردية (دراسة تحليلية)، روبار عبدالباقى سمين و هيفاء احمود محمد، جامعة الموصل, 2006
- https://theamargi.com/
- https://www.pukmedia.com/
- AGA Kurdish Animation Movie
- https://www.alaraby.co.uk/