سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

تێچووی ئابووریی جەنگەکانی ئەمریکا

بەگوێرەی ئامارەکانی پڕۆژەی تێچووی جەنگ Costs of War Project)؛ تێچوی جەنگی عێراق (2) ترلیۆن دۆلار، جەنگی ئەفغانستان (2.3) ترلیۆن و جەنگی ئێران (37) ملیار دۆلاری تێچووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئاب 2026

تێچووی ئابووریی جەنگەکانی ئەمریکا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو: 

🔻 

🔹 جەنگی ئەفغانستان کە 20 ساڵی خایاند، تێچووەکەی بە نزیکەی (2.3 تریلیۆن) دۆلار مەزەندە کراوە و تێکڕای خەرجیی ڕۆژانەی لە (300 ملیۆن) دۆلار بووە. 

🔹 جەنگی عێراق کە لە ساڵی 2003 دەستی پێکرد و 8 ساڵی خایاند، تێچووەکەی بە نزیکەی (2 تریلیۆن) دۆلار خەمڵێنراوە و تێکڕای خەرجییەکەی ڕۆژانە نزیکەی (684 ملیۆن) دۆلار بووە.

🔹 جەنگی ئەمریکا لە ئێران لە پێنج مانگی یەکەمیدا (37.5 ملیار) دۆلاری تێچووە. پێشتر، ئیدارەی ترەمپ خەمڵاندبووی کە شەش ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە لانی کەم (11.3 ملیار) دۆلاری تێچووە.

 

تێچووی جەنگەکانی ئەمریکا

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پێتی هیگسێس، ڕۆژی سێشەممە (21/7/2026) لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیراندا ڕایگەیاند کە جەنگی ئەمریکا لە ئێران لە پێنج مانگی یەکەمیدا (37.5 ملیار) دۆلاری تێچووە. پێشتر، ئیدارەی ترەمپ خەمڵاندبووی کە شەش ڕۆژی یەکەمی شەڕەکە لانی کەم (11.3 ملیار) دۆلاری تێچووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی پێنتاگۆن، ئیدارەی ترەمپ بڕی (11.3 ملیار) دۆلاری لە ماوەی شەش ڕۆژی سەرەتای جەنگەکەدا خەرج کردووە، هەروەها بەپێی خەمڵاندنەکان، لەو ماوەیەشەوە تا کاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە 8ی نیسان، ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری تر بۆ جەنگەکە خەرج کراوە.

 "مارک کەنچیان"، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی جەزیرە دەڵێت کە جەنگەکە «لە چەند ڕۆژی سەرەتاوە زۆر گران کەوتووە»، چونکە ئەمریکا تەقەمەنی مەترسیدار و مەودا درێژی تێچوو گەورەی بەکارهێناوە، لەوانەش مووشەکەکان کروزی تۆماهۆک. نرخی هەر یەکێک لەو مووشەکانە (2.5 ملیۆن) دۆلارە و سوپای ئەمریکا سەدان دانەی لەو مووشەکانەی بەکارهێناوە.

بەپێی ژمێرکارییەکانی کەنچیان، سەرەڕای ئەو (11.3) ملیار دۆلارەی کە بۆ تەقەمەنی خەرج کراوە، دەبێت بڕی (1.4 ملیار) دۆلاری تر وەک زیانەکانی جەنگ و تێکشکانی ژێرخان هەروەها (26.5 ملیۆن) دۆلاری تریش بۆ تێچووی پشتیوانی ئەژمار بکرێت، بەمەش کۆی گشتیی تێچووی شەش ڕۆژی سەرەتا دەگاتە (12.7 ملیار) دۆلار.

کەنچیان دەیخەمڵێنێت کە دوای هەفتەی یەکەمی هێرشە ئاسمانییەکان، ئەمریکا ڕۆژانە «نزیکەی نیو ملیار دۆلاری» خەرج کردووە، و ئێستاش لەم کاتی ئاگربەستەدا، ئەو بڕە پارەیە ڕەنگە «ڕۆژانە لە 100 ملیۆن دۆلار کەمتر بێت» چونکە ئەمریکا هیچ جۆرە تەقەمەنییەکی بەکارناهێنێت.

بەپێی پێوەری تێچووی ڕۆژانە، جەنگی ئێران لەوانەیە یەکێک بێت لە گرانترین جەنگەکان لە مێژووی هاوچەرخدا.

بەگوێرەی ئامارەکانی پڕۆژەی تێچووی جەنگ Costs of War Project))، جەنگی ئەفغانستان کە 20 ساڵی خایاند، تێچووەکەی بە نزیکەی (2.3 تریلیۆن) دۆلار مەزەندە کراوە و تێکڕای خەرجیی ڕۆژانەی لە (300 ملیۆن) دۆلار زیاتر بووە، لە کاتێکدا جەنگی عێراق کە لە ساڵی 2003 دەستی پێکرد و 8 ساڵی خایاند، تێچووەکەی بە نزیکەی (2 تریلیۆن) دۆلار خەمڵێنراوە و تێکڕای خەرجییەکەی ڕۆژانە نزیکەی (684 ملیۆن) دۆلار بووە.

 

بەراوردکاریی تێچووی جەنگەکان

1.    جەنگی ئێران (بەردەوامە):

تێچووی ڕۆژانە: 260.4 ملیۆن دۆلار
کۆی گشتی تێچوو: 37.5 ملیار دۆلار
ماوەی جەنگ: (2026 - بەردەوامە) 144 ڕۆژ


2.    جەنگی عێراق:

تێچووی ڕۆژانە:  685 ملیۆن دۆلار
کۆی گشتی تێچوو:  2 ترلیۆن دۆلار
ماوەی جەنگ: (2023 - 2011) 2,920 ڕۆژ


3.    جەنگی ئەفغانستان:

تێچووی ڕۆژانە: 315.1 ملیۆن دۆلار
کۆی گشتی تێچوو: 2.3 تریلیۆن دۆلار
ماوەی جەنگ: (2001 - 2021) 7,300 ڕۆژ


4.    جەنگی ڤێتنام:

تێچووی ڕۆژانە: 137 ملیۆن دۆلار
کۆی گشتی تێچوو: 1 تریلیۆن دۆلار
ماوەی جەنگ: (1955 - 1975) 7,300 ڕۆژ


5.    جەنگی کۆریا:

تێچووی ڕۆژانە: 355.3 ملیۆن دۆلار
کۆی گشتی تێچوو: 389 ملیار دۆلار
ماوەی جەنگ: (1950 - 1953) 1,095 ڕۆژ
 

 

گرافیکەکان

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

 

 

سەرچاوە

  •       Alia Chughtai and Marium Ali; (Aljazeera), The cost of 76 years of US wars, from Korea to Iran, 28 Apr 2026;
    https://www.aljazeera.com/news/2026/4/28/the-cost-of-76-years-of-us-wars-from-korea-to-iran
     

Untitled Media

 


  •  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

داهاتی گشتی عێراق 2004 - 2026

null
٣ ئاب ٢٠٢٦

ئۆجالان: یاساکە دەرگا لەبەردەم کۆماری دیموکراتیکدا دەکاتەوە