درەو:
دءناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: رەزامەندم لەسەر راگرتنی هێرشەكان بۆسەر ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە، كە ئەمەش ئاگربەستێكی دوولایەنەیە، پێشنیازێکی 10 خاڵیمان لەلایەن ئێرانەوە پێگەیشتووە و پێمانوایە بنەمایەکی گونجاوە بۆ دانوستاندن
دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ:
لە سەر بنەمای گفتوگۆکانم لەگەڵ شەھباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان و فیلد مارشاڵ عاسم مونیر، کە تێیدا داوایان لێکردم ئەو هێزە وێرانکەرە رابگرم کە بڕیاربوو ئەمشەو رەوانەی ئێران بکرێت، هەروەها بە مەرجێک کۆماری ئیسلامیی ئێران رەزامەند بێت لەسەر کردنەوەی تەواوەتی، دەستبەجێ و بێمەترسیی گەرووی هورمز، من رەزامەندم لەسەر راگرتنی بۆردوومان و هێرشکردنە سەر ئێران بۆ ماوەی 2 هەفتە. ئەمە دەبێتە ئاگربەستێکی دوولایەنە!
هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە پێشتر هەموو ئامانجە سەربازییەکانمان پێکاوە و لێشی تێپەڕیوە، هەروەها زۆر نزیکین لە رێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە ئاشتیی درێژخایەن لەگەڵ ئێران و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پێشنیازێکی 10 خاڵیمان لەلایەن ئێرانەوە پێگەیشتووە و پێمانوایە بنەمایەکی گونجاوە بۆ دانوستاندن. نزیکەی هەموو خاڵە جیاوازەکانی ناکۆکییەکانی رابردوو لەنێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا لەسەریان رێککەوتووین، بەڵام ماوەی 2 هەفتە رێگە دەدات رێککەوتنەکە کۆتایی پێ بهێندرێت و تەواو بکرێت.
وەک سەرۆک، بەناوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەروەها وەک نوێنەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، جێگەی شانازییە کە ئەم کێشە درێژخایەنە وا لە چارەسەربوون نزیکە. سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە!
سەرۆک دۆناڵد جەی ترەمپ