سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

دوای كوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بەشێوەیەكی كاتی سێ كەس ئەركی بەڕێوەبردنی وڵاتی ئێران دەگرنە ئەستۆ، ئەوانیش (سەرۆككۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری، یەكێكی لە ئەندامانی شورای نیگەهبان)، تا دیاریكردنی رێبەری نوێ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، كە بەپێی مادەی (107)ی دەستوری ئێران، ئەنجومەنی شارەزایان (مجلس خبرگان رهبری) بەرپرسە لە هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ.

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئازار 2026

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران
درەو:
دوای كوژرانی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، بەشێوەیەكی كاتی سێ كەس ئەركی بەڕێوەبردنی وڵاتی ئێران دەگرنە ئەستۆ، ئەوانیش (سەرۆككۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری، یەكێكی لە ئەندامانی شورای نیگەهبان)، تا دیاریكردنی رێبەری نوێ بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، كە بەپێی مادەی (107)ی دەستوری ئێران، ئەنجومەنی شارەزایان (مجلس خبرگان رهبری) بەرپرسە لە هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ. 
بەڵام كاتێك  ڕێبەری باڵای ئێران کۆچی دوایی دەکات، یان دەست لە کار دەکێشێتەوە، یان بەهۆی نەخۆشی و پەککەوتەییەوە ناتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات، ئەوا ئەنجومەنێكی كاتی پێكدەهێندرێت تا هەڵبژاردنی رابەر. 
بەپێی مادەی (111)ی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، پێکهێنانی ئەنجومەنێکی کاتی بۆ جێبەجێكردنی ئەرکەکانی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوەیە دەبێت:
-    پێكهێنانی ئەنجومەنێكی كاتی: 
تا کاتی هەڵبژاردنی ڕێبەری نوێ لەلایەن ئەنجومەنی شارەزایان (مجلس خبرگان رهبری) ەوە، ئەنجومەنێک  پێکدێت بۆ راپەراندنی كارەكانی دەوڵەت: 
-    سەرۆک کۆمار.
-    سەرۆکی دەزگای دادوەری.
- یەکێک لە فەقێیەکانی (فقهاء) ئەنجومەنی پاسەوان  

- دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی كاتی:
ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبردن هەموو ئەرک و دەسەڵاتەکانی ڕێبەری باڵای هەیە، بەڵام بۆ هەندێک بڕیاری هەستیار (وەک ڕیفراندۆم یان گۆڕانکاری لە دەستوور) دەبێت ڕەزامەندیی سێیەکی ئەندامانی "مجمع تشخیص مصلحت نظام" وەربگرێت.
- ماوەی كاركردنی ئەنجومەنی كاتی:
ماوەی كاركردنی ئەم ئەنجومەنە بۆ ماوەیەكی كاتیە تا ئەنجومەنی شارەزایان (مجلس خبرگان رهبری)  ڕێبەری نوێ دیاری بکات.

بەپێی ئەوەی لەدەستوری ئێراندا هاتووە، ئەنجومەنە كاتیەكە لەم كەسانە پێكدێن:
-    مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران
-    عەلی رەزا ئەعرافی ئەندامی ئەنجومەنی خوبرەگان 
-    غوڵام موحسینی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ئێران.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 57 خولەک

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لە هەرێمی کوردستان

null
پێش 17 کاتژمێر

بە ئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا

null
٢١ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: تا ئێستا (5900) كەس كوژراوە