سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

داهاتی قەرزی كارەبا زیاتر لە (375) ملیار دینارە

داهاتی قەرزی كارەبا مانگی رابردوو زیاتر لە (375) ملیار دینارە

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئەیلوول 2026

داهاتی قەرزی كارەبا زیاتر لە (375) ملیار دینارە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

داهاتی قەرزی كارەبا مانگی رابردوو زیاتر لە (375) ملیار دینارە

درەو:

لەماوەی یەك مانگی رابردوو (500) هەزار هاوبەشی كارەبا قەرزی كۆنی كارەبایان گەڕاندووەتەوە، كۆی داهاتەكەی لە نێوان (350 بۆ 375) ملیار دیناربووە.

رۆژی 22ـی تەمموووزی 2026،لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا قەرزی كۆنی كارەبا 50% داشكاندنی بۆ بكرێت، قەرزەكە دەبێت پێش پرۆژەی ڕووناکی لە بەرواری 3/8/2026 تاوەکو 10/9/2026 راگەیاند.

بە وتەی کۆژان یاسین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ڕووناکی:  لەماوەی یەك مانگدا (3/8 – 3/9) نزیکەی ( 500 هەزار) هاوبەشی کارەبا سوودیان لەو دەرفەتە وەرگرتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێخۆشبوونی 50٪ی قەرزی کۆنی کارەبا ڕایگەیاندووە.

بە پێی بەدواداچوونەكان زۆربەی ئەوانەی قەرزی كۆنیان لابووە لەسەرو ملیۆن و دوو ملیۆن دینارەوە بووە، بۆیە نەیانگەڕاندووەتەوە، بۆیە ئەگەر بە تێكڕا لە نێوان (500 هەزار بۆ 750 هەزار) دینار لەو (500) هەزار هاوبەشە وەرگیرابێت ئەوا دەكاتە:

-       500 هەزار هاوبەش X 750هەزار دینار = 375 ملیار دینار

واتا كۆی داهاتی قەرزی وەرگیراوەی كارەبا لەماوەی مانگی رابردوودا لە نێوان (350 بۆ 375) ملیار دینار بووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

ئۆجەلان: تێکۆشانێکی سەختترمان لە پێشە

null
پێش 19 کاتژمێر

پرۆژەی گۆڕینی دینارو لابرنی سێ سفر.. چاکسازییەکی پێویست یان رووکەش؟

null
٥ ئەیلوول ٢٠٢٦

جەمیل بایک: پرۆسەکە لەبەردەم بنبەستدایە