سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەدر دووجار پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانیەوە كردووە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئازار 2022

سەدر دووجار پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانیەوە كردووە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
موقتەدا سەدر ئەمڕۆ دووجار پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانیەوە كردووەو دوو پێشنیازی بۆ كاندیدی سەرۆك كۆمار خستووەتە بەردەم بافڵ تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی یەكەم و مەكتەبی سیاسی یەكێتیش پێشنیازی دووەمی رەتكردووەتەوە.
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە، ‎لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەند پرسێكی گرنگی سیاسی پەیوەست بە دۆخی عێراق، پێكھێنانی حكومەتی نوێ و زاڵبوون بەسەر كێشە و گرفتەكان و میكانیزمەكانی دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
 ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند: ئەمڕۆ موقتەدا سەدر دووجار پەیوەندی بە بافڵ تاڵەبانیەوە كردووە:
جاری یەكەم موقتەدا سەدر وتویەتی كاندیدی سەرۆك كۆمار (بەرهەم ساڵح) بۆ كاندیدی پارتی (رێبەر ئەحمەد) بكشێننەوە لەبەرامبەردا پۆستە وزارییەكانی پشكی كورد بۆ ئێوە دەبێت، بافڵ تاڵەبانی ئەم پێشنیازەی رەتكردووەتەوە.
دواتر سەدر پەیوەندیكردووەتەوەو رایگەیاندووە، هەردوولاتان كاندیدەكانتان بكشێننەوەو كاندیدێكی هاوبەش بۆ هەردوولاتان دابنێن، بەڵام با ئۆكەی مەسعود بارزانی لەسەر بێت و من بۆ ئەم پێشنیازە قسە لەگەڵ بارزانی دەكەم و رازی دەكەم، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە ئەو پێشنیازە دەبمەوە مەكتەبی سیاسی و لەوێ گفتوگۆی لەسەر دەكەین، ئەمڕۆ لە كاتژمێر (2 بۆ5)ی ئێوارە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبونەوەدابووەو پێشنیازی دووەمیشیان رەتكردوەته‌وه‌.
ئێستا هەموو لایەنەكان چاوەڕێی كۆبونەوەكەی چوارشەمەی پەرلەمان دەكەن، پێشبینی دەكرێت بە هەمان شێوە نیساب تەواو نەبێت و سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێردرێت. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026