سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

99%ی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راوەستاوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئازار 2022

99%ی كارەكانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی راوەستاوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
رێژەی 99%ی كارەكانی پرۆژەی شەقامی (100 مەتریی) سلێمانی راوەستاوە، كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە ئەمڕۆ دیزاینەری پرۆژەكەی ناردە ماڵەوە. 
ئەمڕۆ كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دیزاینەری سەرەكی پرۆژەكەی ناردە ماڵەوە، لەئێستاشدا كاركردن لە 99%ی پرۆژەكە وەستاوە.
ئەمڕۆ كۆمپانیای قەیوانی جێبەجێكاری پرۆژەی (100) مەتری سلێمانی، دیزاینەری پرۆژەی (100) مەتریەكەی بەناوی (قادر سەعید) ناردە ماڵەوە، ئەمە بە واتای راوەستانی پرۆژەكە دێت. 
لە رۆژی 12ی ئەم مانگەوە، كۆمپانیای قەیوان كاركردنی لە پرۆژەی شەقامی (100 مەتریی) سلێمانی راگرتووە، دەڵێ حكومەت شایستە داراییەكانی بۆ خەرج ناكات. 
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، ئێستادا تەنیا لە سێ مەوقیعی بچوكی پرۆژەی شەقامی (100 مەتریی)دا كاردەكرێت، ئەویش بەڵێندەرە سانەوییەكانن‌و دەیانەوێت كارەكانی پێشوویان تەواو بكەن بۆ ئەوە قاڵبەكانیان خراپ نەبێت، ئەگەرنا كاركردن لە رێژەی 99%ی پرۆژەكەدا راوەستاوە. 
ئەو سێ ناوچەیەی شەقامی (100 مەتریی) كاری تێدا دەكرێت بریتین لە  (پردی 24، ئینتەچەینجی 16، ئینتەرچەینجی 17).
ئەمە لەكاتێكدایە چەند رۆژێك دوای بڕیاری كۆمپانیای قەیوان بۆ راگرتنی كارەكانی شەقامی (100 مەتریی)، لەیلا عەلی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، كاركردن لە پرۆژەكە دەستی پێكردوەتەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان

null
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم