سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

 شارەوانی سلێمانی:"مەسڵەحەی كۆن" شوێنی باخچەیە، نەك نیشتەجێبوون

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئازار 2022

 شارەوانی سلێمانی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بەپێی نوسراوێك سەرۆكی شارەوانی سلێمانی كە كۆپییەكی دەست (درەو) كەوتووە، شارەوانی بڕیاری راگرتنی دروستكردنی پرۆژەیەكی نیشتەجێبوونی لەشوێنی (گەراجی مەسڵەحەی كۆن) راگرتووە. 
هەواڵی دروستكردنی ئەم پرۆژە نیشتەجێبوونە بۆ یەكەمجار رۆژی 9ی شوباتی رابردوو لە (درەو) بڵاوبووەوە، كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا‌و داواكاری گشتی سكاڵای تۆماركرد، بەتایبەتیش كە شوێنی دروستكردنی پرۆژەكە دەكەوێتە ناو جەرگەی سلێمانی‌و بەشێكە لە یادەوەری خەڵك‌و لە كۆندا بە "گەراجی مەسڵەحە" ناسراوە. 
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە نوسراوەكەیدا دەڵێ" رازی نین بە دیاریكردنی ئەو دوو پارچە زەوییە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسودە، چونكە ئەو دوو پارچە زەوییە رەگەزیان باخچەیە".
ئەم پرۆژە نیشتەجێبونە كە ئێستا ئیتر دروستكردنی بە بڕیاری شارەوانی راگیراوە، بڕیاربوو لەلایەن (كۆمپانیای بەڕێز)ەوە جێبەجێ بكرێت‌و تەنانەت دیواری پرۆژەكەش سیاج كرابوو، پرۆژەكە ناوی لێنرابوو "پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئاسودە". 
روبەری ئەو دوو پارچە زەوییەی كە بڕیاربوو پرۆژەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروست بكرێت نزیكەی (10) دۆنمە، بەپێی بەدواداچوونی (درەو)، لەم شوێنەدا هەر مەترێكی زەوی بەهاكەی زیاتر (2500) دۆلارەو تەنیا رووەكەی بەهاكەی دەگاتە (25 ملیۆن) دۆلار.
 خاوەنی پرۆژەكە بەنیاز بوو لەم شوێنەدا (4) شوقەی (28) نهۆمی دروست بكات و بەشی پێشەوەی زەوییەكەش بكات بە دوكان و بازاڕ.
شوێنی ئەم پرۆژەیە بە دیاریكراوی دەكەوێتە گەڕەكی (رزگاری) لە باشوری شاری سلێمانی و بە (دڵی سلێمانی) دادەنرێت و بەشی پێشەوەی پرۆژەكە دەكەوێتە سەر شەقامی (سالم)و بەرامبەر سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییە.
گەراجی مەسڵەحەی كۆن ساڵی 1988 دراوە بە چەند كەسێك‌و بڕیاردراوە (72) پاسی هەبێت، بەڵام لەدوای راپەڕینەوە تەنیا (12) پاس كاریان تێدا كردووە.
ئەوانەی ئاگاداری چیرۆكی ئەم پارچە زەوییەن دەڵێن: لە چەندین قۆناغدا هەوڵدراوە بەكاربهێنرێت، ئیدارەی گشتی یەكێتی پارەی بەو كەسانە داوەو لە ساڵی 2005 دا داویەتی بە كۆمپانیای (بەڕێز) بۆ پرۆژەو دواتر لێی وەرگیراوەتەوەو قەرەبوو كراوەتەوە.
لە قۆناغی دواتردا چەند هەوڵێك هەبووە بۆ ئەوەی ئەم زەوییە بكرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵام  لەلایەن (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد)و (حاكم قادر حەمەجان) ئەندامانی پێشووی مەكتەبی سیاسی ئەوكاتی یەكێتییەوە رێگریان لێكراوە.
شوێنەكە سەربە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنەو لەلایەن ماستەرپلانی سلێمانییەوە پەسەندكراوە، خەڵكی ناوچەكە چەندینجار داویانكردووە بكرێتە پاركێكی سەوزایی لەبەرئەوەی لەوناوچەیە سەوزایی كەمە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

"مەسڵەحەی كۆن"ی سلێمانی دەكرێت بە شوقەو شوێنی بازرگانی

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان