سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سكاڵایەكی نوێ دژی هەرێم لە دادگای فیدراڵی

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئازار 2022

سكاڵایەكی نوێ دژی هەرێم لە دادگای فیدراڵی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
پەرلەمانتارێكی شیعە لە سكاڵایەكدا كە لە دادگای فیدراڵی تۆماریكردووە دەڵێ" بەهۆی ئەوەی هەرێمی كوردستان دەستوری نییە، دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن‌و یاسادانانی هەرێم نادەستورین" داوا دەكات مامەڵەی دەسەڵاتەكانی عێراق لەگەڵ هەرێم رابگیرێت، دەڵێ ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم نادەستورییە. 
عودەی عەواد پەرلەمانتاری لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی سكاڵایەكی نوێی لەدژی هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆماركردووە. 
لە سكاڵاكەیدا ئەم پەرلەمانتارە داوا دەكات، دەسەڵاتە فیدراڵییەكانی عێراق (جێبەجێكردن‌و یاسادانان) مامەڵە لەگەڵ دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان (جێبەجێكردن‌و یاسادانان) نەكەن، بەوپێیەی دەسەڵاتەكانی هەرێم (حكومەت‌و پەرلەمان) هیچ بنەمایەكی دەستوری‌و یاساییان نییە.
ئەم پەرلەمانتارە، بۆ تۆماركردنی سكاڵاكەی لەسەر هەرێم پەنای بۆ ئەوە بردووە هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا دەستوری نییە، ئەمە لەكاتێكدایە وەكو ئەو لە سكاڵاكەیدا باسیكردووە، ماددەی (120)ی دەستوری عێراق كە 2005 خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگیان پێداوە، داوا دەكات هەرێمی كوردستان دەستورێك بۆخۆی دابنێت‌و لەسەر بنەمای ئەو دەستورە پەیكەری دەسەڵاتەكانی هەرێم‌و دەسەڵات‌و میكانیزمەكانی پەیڕەوكردنی ئەو دەسەڵاتانە دیاری بكات، بەجۆرێك دەستورەكەی هەرێم پێچەوانەی حوكمەكانی دەستوری ساڵی 2005ی عێراق نەبێت. 
لەسەر بنەمای ئەم سكاڵایە، پەرلەمانتارەكە دەڵێ" هەموو ئەو سولفە داراییانەی كە سەرۆك وەزیرانی عێراق داویەتی بە حكومەتی هەرێم، كارێكی نادەستوری‌و بەهەدەردانی سامانی گشتییە، چونكە حكومەتی هەرێم نادەستورییە".
باسلەوەشدەكات، كورتكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار تەنیا بۆ كاندیدی پارتی‌و یەكێتی بەهەمان شێوە نادەستورییە، بەوپێیەی سەرۆك كۆمارەكانی عێراق هەمویان بەشدارییان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستاندا كردووە‌و دادگای باڵای فیدراڵیش دەرەنجامەكانی ریفراندۆمی هەڵوەشاندوەتەوە.
عودەی عەواد داوا لە دادگای باڵای فیدراڵی دەكات، حوكمێك بۆ نادەستوریبوونی مامەڵەی دەسەڵاتە فیدراڵییەكان لەگەڵ سەرجەم دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان رابگرێت.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان