سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پێشنیازی دكتۆر مەحمود دەكرێت وەكو كاندیدی هاوبەش

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئازار 2022

پێشنیازی دكتۆر مەحمود دەكرێت وەكو كاندیدی هاوبەش

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
سبەینێ وادەی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆتایی دێت، تائێستا یەكێتی سورە لەسەر (بەرهەم ساڵح)، پارتیش لەپاڵ (رێبەر ئەحمەد)دا دەیەوێت دكتۆر (مەحمود عوسمان) وەكو كاندیدی چارەسەر پێشكەش بكات. 
كاتژمێر (3)ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ وادەی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆتایی دێت.
پەرلەمانی عێراق رۆژی یەكشەممەی ئەم هەفتەیە دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كردەوە، بەپێی یاسا وادەی خۆكاندیدكردن لەماوەی سێ رۆژدا دەبێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی رۆژی یەكشەممە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەمین ساڵیادی سەردانی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق‌و ئەم رۆژە كراوە بە رۆژی پێكەوەژیان، یەكشەممە وەكو پشوو ئەژماركراوە‌و سبەینێ وادەی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆتایی دێت. 
بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن پەرلەمانەوە تەنیا بۆ یەكجار دەبێت‌و سەرباری ئەمە دەبێت پەرلەمان ناوی ئەوانە لەبەرچاوبگرێت كە یەكەمجارو لەوادەی دەستوریدا خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، یەكێتی هێشتا سورە لەسەر كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح‌و هیچ كاندیدێكی تری نییە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوەتەوە‌و هیچ بەدیلێكی تر بۆ بەرهەم ساڵح نەخراوەتەڕوو، پێشنیازێك هەبووە بۆ ئەوەی (خەسرەو گوڵ محەمەد) كاندید بكرێت، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی باسدەكرێت، دكتۆر خەسرەو خۆی كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رەتكردوەتەوە. 
لەبەرامبەردا پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە گەڕی یەكەمی خۆكاندیدكردندا (هۆشیار زێباری)ی كاندید كرد‌و زێباری بە بڕیاری دادگای فیدراڵی دورخرایەوە، دواتریش لە گەڕی دووەمدا (رێبەر ئەحمەد)ی كاندیدكرد‌و گەڕی دووەم بەگشتی لەلایەن دادگاوە رەتكرایەوە، ئێستا‌و لە گەڕی سێیەم‌و كۆتایی كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردندا، بەنیازە سەرلەنوێ (رێبەر ئەحمەد) كاندید بكاتەوە.
(درەو) زانیویەتی، لەناو پارتیدا هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتیشە لەگەڵ فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ ئەوەدان كارەكتەرێكی سیاسی وەكو (دكتۆر مەحمود عوسمان) وەكو كاندیدی هاوبەش "كاندیدی چارەسەر" لەنێوان پارتی‌و یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەش بكرێت‌و كۆتایی بە ناكۆكی نێوان هەردوو حزب بهێنرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە تائێستا پارتی‌و یەكێتی لەسەر ئەوە نەگەیشتوەنەتە رێككەوتن كاندیدی هاوبەشیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار هەبێت. 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان