سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەسعود بارزانی: بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆك كۆمار نابینێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 شوبات 2022

مەسعود بارزانی: بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆك كۆمار نابینێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
مەسعود بارزانی لە كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیدا رایگەیاندووە موستەحیلە  بەرهەم ساڵح ببێتەوە سەرۆك كۆماری عێراق و كۆتایی هاتووە"
ئەمڕۆ بەسەر پەرشتی مەسعود بارزانی مەكتەبی سیاسی پارتی لە كاتژمێر (2 بۆ 4:30)ی پاشنیوەڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام كۆبوەوە.
سەرچاوەیەكی باڵای پارتی بە (درەو)ی راگەیاند لە كۆبونەوەكەدا مەسعود بارزانی زۆر توڕەو نیگەران بووە لە دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری و رایگەیاندووە ئەو بڕیارە بڕیارێكی سیاسی بووەو دژی من بووە نەك هۆشیار زێباری، ئەو هەنگاوە بە هەوڵی بەرهەم ساڵح بووەو بۆیە بەهیچ شێوەیەك نابێت پۆستی سەرۆك كۆمار بدرێتەوە بەرهەم ساڵح.
بارزانی فەرمانی كردووە هەرچی كارتێكی فشارە لە دژی یەكێتی بەكار بهێندرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نێچیرڤان بارزانی راسپاردووە بۆ گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان و دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بۆیە پارتی ئەم كارتە بەرامبەر بە یەكێتی بەكاردەهێنێت و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگەیەنێت.
لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی رایگەیاندووە ئەوەی كراوە جێگەی قبوڵكردن نیەو موستەحیلە رێگە بدەین بەرهەم ساڵح ببێتەوە بە سەرۆك كۆمار.
دوێنێ دادگای فیدراڵی بە فەرمی هۆشیار زێباری لە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دوورخستەوە، لەسەر پێشنیازی مەسرور بارزانی رێبەر ئەحمەد بووە كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار.

 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان