سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بارزانی داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵح دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 شوبات 2022

بارزانی داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵح دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
رێككەوتن نەكرا، بارزانی چەند پێشنیازێكی خستوەتە بەردەم بافڵ تاڵەبانی، یەكێك لە پێشنیازەكان ئەوەیە یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بگۆڕێت و بەیەكەوە بچنە بەغداد لەسەر پۆستەكانی دیكەش رێكبكەون، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە‌و بڕیار دەدات.
كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەسعود بارزانی لە پیرمام كۆتایی هات. 
بەگوێرەی ئەو زانیارییە بەراییانەی كە دەست (درەو) كەوتوون، مەسعود بارزانی بە بافڵ تاڵەبانی وتووە، هەموو ئۆپشنەكانی لەبەردەم یەكێتیدا كراوەیە، دەستبەرداری پۆستی سەرۆك كۆمار ببن، هەموو پۆستەكانی تری بەغداد بە یەكێتی دەدرێت، بەڵام بافڵ تاڵەبانی بەم پێشنیازە رازی نەبووە. 
مەسعود بارزانی پێشنیازێكی تری خستوەتەڕوو، رایگەیاندووە، پارتی ئامادەیە كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكێشێتەوە، ئەگەر یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار (بەرهەم ساڵح) بگۆڕێت. 
سەرچاوەكان باسلەوە دەكەن، بافڵ تاڵەبانی هیچ بەڵێنێكی بۆ گۆڕینی كاندید نەداوە، بەڵام باسی لەوەكردووە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی‌و كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی دەكات‌و بڕیار لەسەر چارەنوسی كاندیدەكەی دەدات.
بڕیارە ئەمشەو مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەر چارەنوسی گفتوگۆكەی بافڵ تاڵەبانی‌و مەسعود بارزانی‌و یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار. 
 ئەوانەی نزیكن لە گفتوگۆكانەوە‌و (درەو) قسەی لەگەڵ كردوون، دەڵێن كۆبونەوەكەی بارزانی‌و بافل تاڵەبانی ئەرێنی بووە، سەرباری ئەوەی رێككەوتنی تێدا نەكراوە، بەڵام هەندێك لێكتێگەیشتن هاتووەتە كایەوە. 
ئێستا كە هۆشیار زێباری لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە توشی كێشمەكێش كراوە، بارزانی وردە وردە سەرەنجی لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار لادەبات‌و دەیەوێت لەچوارچێوەی رێككەوتنێكدا لەگەڵ یەكێتی، دەستبەرداری پۆستەكە ببێت. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان