سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

باخی گشتی سلێمانی دەكرێتە پرۆژەی بازرگانی

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 شوبات 2022

باخی گشتی سلێمانی دەكرێتە پرۆژەی بازرگانی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
پرۆژەیەك پێشكەشی شارەوانی سلێمانی كراوە بۆئەوەی باخی گشتی سلێمانی بكرێتە پرۆژەیەكی بازرگانی.
بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) پرۆژەیەك پێشكەشی شارەوانی سلێمانی كراوە بۆئەوەی باخی گشتی سلێمانی بكرێتە پرۆژەیەكی بازرگانی، لە پرۆژەكەدا هاتووە، شوێنی باخی گشتی سلێمانی كە (12) دۆنمە بكرێتە پرۆژەیەكی بازرگانی و نهۆمی ژێرەوەی بكرێتە گەراجی ئۆتۆمبێل و نهۆمەکانی سەرەوەش بۆ هۆتێل و چێشتخانە.
باخی گشتی دەكەوێتە سەرەتای شەقامی سالم، بەرامبەر هۆتێل سلێمانی پاڵاس لە ساڵی 1937 بونیاداراوە لەسەر ( ١٢ )دۆنم زەوی، كۆنترین و جوانترین باخچەیە لە شاری سلێمانی و پڕ سەوزاییە، پەیكەری ( چوار ئەفسەرە شەهیدەكە ) لەبەردەم باخی گشتی دانراوە، لە دەروازەكەیەوە پەیكەری كۆمەڵێك لە شاعیر و هونەرمەندان دانراوە، لەگەڵ ئەوەی هاوڵاتیانی زۆر رووی تێ دەكەن.
درەختەكانی ئەم باخە بریتین لە ( توو، سورەچنار، سنەوبەر، قەزوان و هەندێك) لەو درەختانە بتەمەنیان ٤٥ بۆ ٦٥ساڵەو لەبەردەركی سەرا تا دووڕیانەكەی سەرچنار سەربە باخی گشتی یە.
باخی گشتی شاری سلێمانی لەساڵی ١٩٣٧ بونیادنراوە لەلایەن موتەسەریفی ئەوكاتی سلێمانی (مەجید یاقوبی). مەحمود ئەفەندی کە خەڵكی سلێمانی بووەو ئەندازیارو سەرۆكی شارەوانی ئەوكاتە بووە سەبارەت بە شێوازی دروستكردنی ئەم باخەو كاركردن تێیداو ئەو كاتەی كە ئەم باخە دروستكراوە دەڵێت: ئەم ناوچەیە شوێنێكی چۆڵەوانی و قەراغ شاربووە تەنها گەڕەكەكانی ئابڵاخ و كانێسكان هەبوون، هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم ناوچەیەش بۆ دروستكردنی باخێكی لەم شێوەیە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی سەرچاوەی  ئاوی كارێزی كانێسكان بەم ناوچەیەدا تێ پەڕبووە و توانراوە بۆ باخداری سودی لێ وەربگیرێت .
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان