سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

لەبەرامبەر بەرهەم ساڵح ... زێباری یان بەرواری  

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 کانوونی دووەم 2022

لەبەرامبەر بەرهەم ساڵح ... زێباری یان بەرواری  

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
ئەگەر یەكێتی لە كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نەكشێتەوە، سبەینێ بەر لە تەواوبوونی وادەی خۆكاندیدكردن، پارتی (هۆشیار زێباری) یاخود (ئازاد بەرواری) یەكێكان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكات و ئەمشەو یەكێكیان یەكلا دەكرێتەوە. 
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەك لەناو پارتی‌و یەكێتی دەست (درەو) كەوتوون، پارتی‌و یەكێتی هێشتا لەسەر كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار ناكۆكن. یەكێتی سورە لە سەر كاندیدكردنەوەی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار‌و پارتیش بەدیاریكراوی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی "ڤیتۆ"ی لەسەر بەرهەم ساڵح هەیە. 
ئەم ناكۆكییە لەكاتێكدایە، كاتژمێر (3)ی پاشنێوەڕۆی سبەینێ، دواین وادەیە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار، پارتی دواین كارتی فشاری خۆی سبه‌ینێ له‌سه‌ر یه‌كێتی تاقی ده‌كاته‌وه‌. 
(درەو) زانیویەتی، پارتی پەیامێكی بە یەكێتی گەیاندووە، ئەگەر لە كاندیكردنی بەرهەم ساڵح نەكشێنەوە، ئەوا سبەینێ، بەر لەتەواوبوونی وادەی تۆماركردنی كاندیدەكان، پارتیش كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لە پەرلەمانی عێراق تۆمار دەكات. 
بەگوێرەی بەدواداچونەكانی (درەو)، پارتی دوو كەسی هەیە بۆ ئەوەی یەكێكیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكات، ئەو دوو كەسەش بریتین لە هەریەكە لە (هۆشیار زێباری)‌و (ئازاد بەرواری) ئەندامانی مەكتەبی سیاسی. 
ئەگەر پارتی‌و یەكێتی بە دوو كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بچینە بەردەم پەرلەمانی عێراق، سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە دەبێتەوە، بەڵام مەرج نییە ئەمجارەیان بەرهەم ساڵح یارییەكە ببیاتەوە، بەتایبەتی لەكاتێكدا پارتی رێككەوتنی لەگەڵ رەوتی سەدر وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردن‌و لایەنە سوننەكانیشدا هەیە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان