سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مانگانە (25 ملیۆن ) دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێكی عێراق خەرجدەكرێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 کانوونی دووەم 2022

مانگانە (25 ملیۆن ) دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێكی عێراق خەرجدەكرێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
بۆ هەر پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە (25 ملیۆن) دینار خەرج دەكرێت، بۆ موچەی خۆی و ستاف و كرێی خانووی پەرلەمانتارە. 
 ئەو پارەیەی كە مانگانە دەخرێتە ژمارە بانكی پەرلەمانتارێكی عێراق بەم شێوەیەیە: 
•    كۆی موچەی مانگێكی پەرلەمانتار: (7 ملیۆن و 400 هەزار ) دینارە،  (5 ملیۆن) دینار موچەی بنەڕەتی و (2ملیۆن و 400) هەزار دینار دەرماڵەی میوانداریی.
•    مانگانە بڕی ( 3 ملیۆن) دینار بۆ كرێی خانوو یان شوقەی پەرلەمانتار خەرجدەكرێت
•    مانگانە بڕی ( 15 ملیۆن و 200هەزار) دینار دەخرێتە سەر ژمارە بانكی پەرلەمانتارێكی عێراق، بۆ ستافێكی (16) كەسی لە ( پاسەوان و سكرتێر و راگەیاندندكار)بۆ پەرلەمانتارێك دابین دەكرێت، موچەی هەریەكێكیان (950 هەزار) دینارەو دەكاتە ( 15 ملیۆن و 200 هەزار) دینار، پەرلەمانتار خۆی ئازادە لە شێوازی دابەشكردنی، بەشێك لە پەرلەمانتاران ئەو بڕە پارەیە نادەنە ئەو ستافەو برێكی كەمیان دەدەنێ و دەوامیان پێناكەن
•    كۆی گشتی ئەو پارەیەی بۆ پەرلەمانتارێكی عێراق مانگانە خەرج دەكرێت بریتیە لە ( 25 ملیۆن و 200 هەزار) دینارە لەگەڵ چەند ئیمتیازێكی تر.
•    ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق (329) كەسە، كۆی ئەو پارەیەی بۆیان خەرج دەكرێت دەكاتە ( 8 ملیار و 290 ملیۆن) دینار.
•    لەدوای تەواو بوونی چوار ساڵی پەرلەمانتاری خانەنشین دەكرێت ئەوانەی تەمەنیان (45) ساڵ و (15) ساڵ خزمەتیان هەیە.  
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان