سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەفدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی هەڵوەشایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 کانوونی دووەم 2022

وەفدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی هەڵوەشایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
وەفدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی لە بەغداد بەبێ ئەنجام هەڵوەشایەوە، یەكێتی بایكۆتی دەنگدان بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات. 
وەفدی هاوبەشی پارتی‌و یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان سەبارەت بەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، هەڵوەشایەوە. 
ئەم وەفدە هاوبەشە كە (عیماد ئەحمەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرۆكایەتی دەكرد، ئەركەكەی تەنیا چەند كۆبونەوەیەك بوو لەگەڵ رەوتی سەدرو لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی‌و لایەنە سوننەكان. 
وەفدەكە لەكاتێكدا سەردانی بەغدادی كرد، پێشوەختە، پارتی رێككەوتنی خۆی لەگەڵ رەوتی سەدر وەكو براوەی یەكەمی هەڵبژاردن كردبوو. 
لەكاتێكدا وەفدەكەی عیماد ئەحمەد لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان لە بەغداد گفتوگۆی دەكرد، پارتی لە هەولێرەوە رێككەوتنی خۆی لەگەڵ سەدرو سوننەكان یەكلاكردەوە. 
ئێستا یەكێتی لە پارتی نیگەرانە‌و پێیوایە فێڵی لێكراوە، بۆیە پەرلەمانتارانی یەكێتی كە ژمارەی (18) كەسە، ئێستا لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق چونەتە دەرەوە‌و دەنگ بە هەڵبژاردننی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی نوێی عێراق نادەن. 
پارتی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت‌و (شاخەوان عەبدوڵا)ی كاندید كردووە، یەكێتی دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی نادات، ئەمەش وادەكات، پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بۆ كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار نەدات كە پشكی یەكێتییە. 
بەگشتی ناكۆكی ئێستای یەكێتی لەگەڵ پارتی لەسەر دوو خاڵ چڕبوەتەوە، كە ئەمانەن: 
یەكەم: یەكێتی پێیوایە پارتی فێڵی لێكردووە‌و بەجیا خۆی رێككەوتنی لەگەڵ رەوتی سەدر كردووە
دووەم: پارتی ڤیتۆی لەسەر (بەرهەم ساڵح) هەیە‌و نایەوێت بۆ جاری دووەم بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكرێتەوە، یەكێتی هێشتا تاكە كاندیدی (بەرهەم ساڵح)ەو نایەوێت كاندیدی خۆی بگۆڕێت
بەمدۆخەوە، پێشبینی دەكرێت سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارە ببێتەوە، كاتێك پارتی‌و یەكێتی بە دوو كاندیدی جیاوازەوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار چونە بەردەم پەرلەمان (بەرهەم ساڵح‌و فوئاد حسێن)، كاندیدی یەكێتی دەنگی زۆرینەی هێناو پۆستەكەی وەرگرت. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان