سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

غازی كەركوكی بۆچی دەستگیركرا؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 کانوونی دووەم 2022

غازی كەركوكی بۆچی دەستگیركرا؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
غازی كەركوكی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شوقەكەی خۆی لە سلێمانی لەلایەن هێزێكی تایبەتی یەكێتییەوە دەستگیركرا، دەستگیركردنەكەی غازی كەركوكی پەیوەندی بە هەوڵی ژەهرخواردكردنی سەرۆكی دەزگای زانیارییەوە هەیە.

دوای رەتكردنەوەی هەواڵەكە !
دوێنێ شەو هێزێكی ئەمنی كە دەوترێت سەربە هێزەكانی دژە تیرۆرو دەزگای زانیاری یەكێتی بوون، (غازی كەركوكی) ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییان دەستگیركرد‌و رەوانەی زیندانیان كرد. 
دوو هەفتە لەمەوبەر، (درەو) بۆ یەكەمینجار دەستگیكردنی (غازی كەركوكی) بڵاوكردەوە، بەڵام ئەوكات غازی كەركوكی لەرێگەی پۆستێكی فەیسبوكەوە هەواڵەكەی (درەو)ی رەتكردەوە‌و دواترو لە هەمان شەودا بەجلوبەرگی خەوتنەوە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە‌و رایگەیاند، لەناو ماڵەكەی خۆیدایە لە سلێمانی دەستبەسەر نەكراوە. 
بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو) كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لەناو یەكێتی دەستی كەوتووە، نزیكەی سێ هەفتەیە غازی كەركوكی لە شوقەكەی خۆی لە پرۆژەی (قەیوان ستی) لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، دەستبەسەركراوە. 
دانا غازی، كوڕی غازی كەركوكی دوێنێ شەو لە ئاكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرایكرد" هێزێكی یەكێتی باوكیان رفاندووە"، دواتر نوسینەكەی ئەبدەیت كردەوەو نوسی:" هێزێكی یەكێتی نیوەی شەو هەڵیانكوتایە سەر ماڵی باوكم غازی كەركوكی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بردیان بۆ شوێنێكی نادیار. ئایا ئەمە پرنسیپی حزبی و یاساییە؟".

هۆكاری دەستگیركردنەكەی
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، لەسەر زانیاری ئەمریكییەكان، (غازی كەركوكی) لەلایەن دەزگای زانیاری یەكێتییەوە لە میوانخانەیەكی تایبەتی یەكێتی دەستبەسەركراوە، دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیركردنی لە (درەو)، غازی كەركوكی لەمیوانخانەكەوە گواستراوەتەوە بۆ شوقەكەی خۆی.
سەرچاوەكان لەناو یەكێتییەوە باسلەوە دەكەن، غازی كەركوكی تۆمەتبارە بەوەی هەوڵی "ژەهرخواردكردن"ی ئەژی ئەمین سەرۆكی دەزگای زانیاری یەكێتی داوە، یەكێك لە پاسەوانەكانی غازی كەركوكی بەناوی (دلێر) كە لەدەرەوەی وڵات بووە، گەڕێندراوەتەوە سلێمانی‌و دانی بەوەدا ناوە غازی كەركوكی بە هەوڵی ئێرانییەكان، لە رێگەی حەشدی شەعبیەوە هەوڵی ژەهرخواردكردنی ئەژی ئەمین سەرۆكی دەزگای زانیاری داوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان