سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران بۆ بافڵ تاڵەبانی: كاندیدی سەرۆك كۆمار دەبێت رەزامەندی بارزانی لەسەر بێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 کانوونی دووەم 2022

ئێران بۆ بافڵ تاڵەبانی: كاندیدی سەرۆك كۆمار دەبێت رەزامەندی بارزانی لەسەر بێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
وەفدێكی ئێران سەردانی سلێمانی دەكات و بە بافڵ تاڵەبانی رادەگەیەنن، دەبێت لە دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك كۆماردا رەزامەندی مەسعود بارزانی لەسەر بێت.
سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند، هەفتەی رابردوو وەفدێكی ئێران دوای سەردانی پارتی لە هەولێرەوە سەردانی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و شێخ نەهرۆ كەسنەزانیان كردووە لە شاری سلێمانی.
وەفدەكەی ئێران پێكهاتبوون لە حەسەن دانایی فەڕ باڵیۆزی پێشوی ئێران لە عێراق و عەبدولڕەزا مزگریان  فەرماندەی قەرارگای رەمەزان، دوای سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی سلێمانیانكردووە.
وەفدەكەی ئێران دوو پەیامیان بە بافڵ تاڵەبانی راگەیاندووە:
یەكەم/ لەگەڵ پارتی بەیەكەوە بچنە بەغداد و نەبنە تەرەف لەگەڵ هیچ لایەنێكی شیعی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆك وەزیرانی عێراق
دووەم/ لە یەكلاكردنەوەی پرسی كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراقدا، ئەبێت رەزامەندی مەسعود بارزانی وەربگرن، بۆ ئەوەی مەسعود بارزانی نەبێتە لایەنگری سەدر بۆ یەكلاكردنەوەی سەرۆك وەزیران و پشت لە هێزەكانی لایەنگری ئێران نەكات ( مالكی و عامری و فەزیلەو خەسعەلی). 
سەبارەت بە كێشەكانی ناوخۆی یەكیەتیش وەفدەكەی ئێران بە بافڵ تاڵەبانیان راگەیاندووە، كە لەگەڵ پەرەسەندنی كێشەكان نین و دەیانەوێت دۆخێكی ئارام لە ناوچەكەدا بێت، بە لاهور شێخ جەنگیشیان راگەیاندووە، كە دان بەخۆیدا بگرێت و لە ئێستا درووستكردنی حزب و رێكخراو لەدەرەوەی یەكێتی لە بەرژەوەندی ئەودا نیە.
   
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان