سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

قەبارەی خێزان لە هەرێمی كوردستان دوو پۆینت دابەزیوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی یەکەم 2021

قەبارەی خێزان لە هەرێمی كوردستان دوو پۆینت دابەزیوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
(درەو): 
ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق:
•    لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا واتە لەنێوان (2011 بۆ 2021) قەبارەی خێزان لە عێراق دابەزینی نوێی بەخۆوە بینیوە. 
•    لە هەرێمی كوردستان تێكڕای قەبارەی خێزان لە رێژەی 5.2%ەوە بۆ 5.0% دابەزیوە. 
•    لە بەغداد قەبارەی خێزان لە رێژەی 5.6% بۆ 5.5% دابەزیوە، لە پارێزگاكانی تریش رێژەكە 6.3 بووە بۆ 6.0% دابەزیوە. 
•      هێشتا قەبارەی خێزان لەناوچە گوندنشینەكان بەرزترە لە ناوچە شارنشینەكان، لە ناوچە گوندنشینەكان رێژەكە لە 7.15%ەوە بۆ 6.3% دابەزیوە، لە ناوچە شارنشینەكاندا رێژەكە لە 5.8%ەوە بۆ 5.5% دابەزیوە. 
•    رێژەی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر خێزان 29% بووە، ئاستی تێگەیشتنی تاكەكان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا 67% بووە. 
•    رێژەی ئەو ژنانەی كە ئێستا كاردەكەن هێشتا زۆر كەمەوە‌و گەیشتوەتە 9.2%، بەڵام لە هەرێمی كوردستان رێژەكە بۆ 14% بەرزبوەتەوە. 
•    پرسیار لە ژنان كراوە لەبارەی ئەوەی ئایا ئامادەن كار بكەن، رێژەی 21%یان ئاماژەیان بەوە كردووە ئامادەن كار بكەن، رێژەی 7%یان باسیان لەوەكردووە ئامادەن كار بكەن، بەڵام بەمەرج. 
•    رێژەی ئەو ژنانەی كە ئینتەرنێت بەكاردەهێنن هێشتا سنوردارە‌و 40% تێناپەڕێنێت، واتە رێژەی 60%ی ژنان لە عێراق ئینتەرنێت بەكارناهێنن.
•    تەواوكردنی خوێندن لەلایەن ژنانەوە لە عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، رێژەی 69%ی ژنان بڕوانامەی زانكۆ‌و سەروتریان بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا رێژەی 18%ی ژنان بڕوانامەیان بەدەست نەهێناوە. 
•    جۆرەكانی توندوتیژی كە پیاوان لە عێراق دژی ژنان بەكاریدەهێنن بریتین لە:
-    توندوتیژی سێكسی: رێژەكەی 1.8%ە
-    توندوتیژی جەستەیی: رێژەكەی 3.6%ە
-    توندوتیژی ئابوری: رێژەكەی 22%ە
-    توندوتیژی زارەكی: رێژەكەی 11.7%ە
-    روبەرووبونەوەی توندوتیژی بەشێوەیەكی گشتی: 28.7%ە
•    توندوتیژی ئابوری بەربڵاوترین جۆری توندوتیژییە كە پیاوان لە عێراق دژی هاوسەرەكانیان بەكاریدەهێنن، دوای ئەویش توندوتیژی زارەكی، بەڵام جۆرەكانی تری توندوتژی (توندوتیژی جەستەیی، سێكسی) زۆر لە جۆرەكانی تر كەمترن. 
•    رێژەی 29%ی ژنان لە عێراق روبەرووی هەموو جۆرەكانی توندوتیژی دەبنەوە. 
•    لە یەك دەیەی رابردوودا رێژەی ئەو خێزانانەی عێراق كە سەرۆك خێزان تێیاندا ژنە 10.7%ە‌و بەمشێوەیە دابەشبووە:
-    لەناوچە گوندنشینەكاندا رێژەی 5.9%ی سەرۆك خێزانەكان ژنن
-    لەناوچە شارنشینەكاندا رێژەی 12.4%ی سەرۆك خێزانەكان ژنن
-    لە هەرێمی كوردستان رێژەی 14.9%ی سەرۆك خێزانەكان ژنن
-    لە پارێزگاكانی تر رێژەكە 9.8%ە
•    رێژەی 25.5%ی كچان لە عێراق بەر لەوەی تەمەنیان بگاتە 18 ساڵ، هاوسەرگیری دەكەن. 
•    رێژەی 10.5%ی كچان لە عێراق بەر لەوەی تەمەنیان گەشتبێتە 15 ساڵ، هاوسەرگیرییان كردووە.
•    رێژەی 1.5%ی ژنان لە عێراق لە هاوسەرەكانیان جیابونەتەوە، دابەشبوونی رێژەیی جیابونەوەی ژنان لە هاوسەرەكانیان لە تەمەنی 15 ساڵ بەرەو سەر، بەپێی ئەوەی كامیان بڕیاری جیابونەوەیان داوە بەمشێوەیە: 
-    رێژەی 46%ی ژنان داوای جیابونەوەیان لە هاوسەرەكانیان كردووە
-    رێژەی 21%ی پیاوان داوای جیابونەوەیان لە هاوسەرەكانیان كردووە
-    رێژەی 31%ی پیاوان‌و ژنان بەیەكەوە داوای جیابونەوە‌و كۆتایهێنانی هاوسەرگیرییان كردووە
•    رێژەی وەچەخستنەوە لە ناوچە شارنشینەكان كەمترە لەناوچە گوندنشینەكان، رێژەكە لە ناوچە شارنشینەكان 3.1%‌و لە گوندنشینەكان 3.6%ە. 
•    رێژەی وەچەخستنەوە لە هەرێمی كوردستان 3.2%ە، لە بەغداد 2.9%ە، لە پارێزگاكانی تر 3.4%ە.
•    رێژەی ئەو ژنانەی لە عێراق بڕوانامەی زانستیان نییە 3.8%، ئەوانەی بڕوانامەی ناوەندی‌و كەمتریان هەیە 3.2%، ئەوانەی بڕوانامەی ئامادەییان هەیە 2.5%‌و ئەوانەی بڕوانامەی زانكۆیان هەیە 2.4%ە. 
•    رێژەی 92%ی ئەو ژنانەی لە عێراق دووگیان دەبن، لەلایەی پزیشك‌و پەرەستیاری گونجاوەوە پشكنینی دووگیانبوون دەكەن. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 21 کاتژمێر

"سوپای نیشتیمانیی" بەبێ نیشتیمان خۆی

null
پێش 22 کاتژمێر

داهاتی نەوتی سعودیە بە ڕێژەی 10 ٪ زیادی کردووە

null
پێش 23 کاتژمێر

مەسرور بارزانی: کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق شەرمەزارکەرە