سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەكگۆرك: ئەمریكا پشتیوانی مانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 کانوونی یەکەم 2021

مەكگۆرك: ئەمریكا پشتیوانی مانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
ئەمریكا بەفەرمی پارتی و یەكێتی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی، پشتیوانی مانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات لە شوێنی خۆیان.
رۆژی 13ی ئەم مانگە برێت مەكگۆرك رێكخەری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقا لە كۆشی سپی ئەمریكا، سەردانی هەولێری كرد. 
باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد‌و كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر، لەم سەردانەدا بۆ هەولێر هاوڕێیەتی مەكگۆرك-یان دەكرد، مەكگۆرك لە هەولێر مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی‌و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی نەبینی، تەنیا دیداری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم وەكو نوێنەری پارتی‌و بافڵ تاڵەبانی‌و قوباد تاڵەبانیدا وەكو نوێنەری یەكێتیدا، كرد. 
بەپێی زانیارییەك كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەست (درەو) كەوتووە، لەم سەردانەدا بۆ هەولێر، مەكگۆرك بە نێچیرڤان بارزانی وتووە" ئەمریكا پشتیوانی مانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق دەكات لە كابینەی نوێی حكومەتدا".
واتە ئەمریكییەكان پشتیوانی مانەوەی (مستەفا كازمی) لە پۆستی سەرۆك وەزیران‌و (بەرهەم ساڵح) لە پۆستی سەرۆك كۆمار‌و (محەمەد حەلبوسی) لە پۆستی سەرۆكی پەرلەماندا، دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە پارتی بەمدواییە لە بەرهەم ساڵح نیگەرانە‌و تۆمەتباری دەكات بەوەی وەكو سەرۆك كۆماری دەستوەردانی لە كاروباری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا كردووە‌و دوو كورسی پارتی بەلای یەكێتیدا شكاندوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، لە كۆبونەوەكەیدا لەگەڵ مەكگۆرك، نێچیرڤان بارزانی وتویەتی" ئەگەر ئەمریكا پشتیوانی مانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە بكات، ئەوان وەكو پارتی كێشەیان نابێت لەوەی یەكێتی جارێكی تر بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكەنەوە". 
بەمدواییە ئێرانییەكانیش لە چەند كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی باسیان لەوەكردووە كە ئەوانیش پشتیوانی دانانەوەی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆك كۆماردا دەكەن، ئەگەر پشتیوانی ئەمریكا‌و ئێران تا كۆتایی بەردەوام بێت، ڤیتۆی مەسعود بارزانی لەسەر دانانەوەی بەرهەم ساڵح كاریگەری بەهێزی نامێنێت، بەتایبەتیش ئەگەر حكومەتی نوێ لە عێراق لەسەر بنەمای "تەوافوق" دروست بكرێت، نەك ئەو زۆرینەیەی كە موقتەدا سەدر بانگەوازی بۆ دەكات. 
سەرباری ئەوەی ناوی چەند كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەناو یەكێتیدا تاوتوێ دەكرێت، بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، بەمدواییە بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەكردووە، بەهۆی ئەوەی پارتی فشاریان لێدەكات، بۆیە جارێكی تر بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید دەكەنەوە‌و ناچنە ژێر باری فشارەكانەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 4 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین