هەواڵ
لەسەرەتاى ساڵی نوێوە دەرماڵە بەناوی پاڵپشتییەوە دەدرێت
بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی یەکەم 2021
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 7 کانوونی یەکەم 2021
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(درەو):
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەسەر دابینكردنی پاڵپشتییەكی دارایی نوێ بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا كە مانگانە بڕەكەی (7 ملیارو 250 ملیۆن) دینارەو بەشی زۆری بۆ دەرماڵەی خوێندكاران بەناوی ( پاڵپپشتی دارای)یەوە خەرجدەكرێت .
خەرجكردنی ئەم بڕە پارە نوێیە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە سەرەتای ساڵی نوێیوە تاوەكو كۆتایی وەرزی خوێندن بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەنیازە ئەم بڕە پارەیە بەكاربهێنێت بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران كە ماوەیەكە ناڕەزایەتییەكی گەورەی خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان روبەڕووی حكومەتی هەرێم كردوەتەوە.
ئەو بڕە پارەیەی كە لە شوێنی دەرماڵە، بەم بودجەیە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەیەوێت بۆ خوێندكارانی دابین بكات، ناوی لێنراوە "پاڵپشتی دارایی خوێندكاران".
