سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گفتوگۆی یەكێتی‌و بەعس (1983)

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 کانوونی یەکەم 2021

گفتوگۆی یەكێتی‌و بەعس (1983)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

نەوشیروان مستەفا لە كتێبی (خولانەوە لەناو بازنەدا) بەم شێوەیە گفتوگۆی یەكێتی‌و بەعس (1983) دەیگێڕێتەوە :
مانگی تشرینی دووەمی 1983 بڕیار درا گفتوگۆ دەست پێ بكرێت، لەبەرئەوەی یەكێتی خۆی هیچ كەناڵێكی راستەوخۆی پەیوەندی لەگەڵ عێراق نەبوو، بۆیە لەرێگەی (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) بە عێراق راگەیەندراو داوا لە د. قاسملو كرا رێوشوێنی چونی نوێنەرایەتی یەكێتی بۆ بەغدا دابین بكا. 
پێش ئەوەی شەڕ لەنێوان هێزەكانی یەكێتی‌و بەعسدا رابگیرێ‌و گفتوگۆ دەست پێ بكا، فەرەیدون عەبدولقادر بۆ وەرگرتنی بیروڕای كاربەدەستانی بەعس چوو بۆ بەغدا، لەوێ بەرزان تكریتی و تاریق عەزیزی دیبو، لەمیانی قسەكانیدا تاریق عەزیز وتبوی" ئێمە ناڕوخێین، چونكە دنیا لەبەرامبەر ئێراندا پشتیوانیمان لێ ئەكا، رۆژێكیش دێ ئەم شەڕە تەواو ببێ، ئەگەر ئێستا بێن‌و لەگەڵمان رێك بن، چاكەیەكی گەورەمان لەگەڵ ئەكەن هەرگیز لەبیرمان ناچێتەوە، خۆ ئەگەر شەڕ درێژە پێبدەن، دوای تەوابونی شەڕی ئێران ئەو جەیشە زەبەلاحەی بۆ شەڕی ئەوانمان دروستكردوە، ئەیهێنینە سەر ئێوە، ساڵێك وەخت‌و 100 هەزار كوژراوتان بۆ تەرخان ئەكەین، بەڵام خاكتان بە تورەكە ئەبێژین‌و تەفروتوناتان ئەكەین"..
سەرەتای كانونی یەكەمی 1983 هەمو مەڵبەندەكان، تیپەكانی پێشمەرگە لەراگرتنی شەڕ ئاگاداركران.. سەدامیش فەرمانی بە هێزە چەكدارەكانی كرد شەڕ رابگرن. 
سەرەتای كانونی یەكەمی 1983 دو هالیكۆپتەر لە زیخان نیشتنەوە، جگە لە دكتۆر قاسملو، نوێنەرێكی حكومەتیشیان لەگەڵ هاتبو بەناوی (ئەبو سەرحان) كە یەكێك لە گەورە كاربەدەستانی موخابەرات بو..
ئەو رۆژە دیمەنێكی سەیر هەبو، هەمو ئەو پێشمەرگانەی لەبەرزایی شاخەكان داماننابون، دابەزی بون بە قەمسەڵەی بەڵەك كە لە عەسكەرو جاش گیرابون، وەكو نەدی‌و بدی بەدەوری كۆپتەرەكاندا وروكابون، نمونەیەكی خراپی بێ دیسپلینی‌و نیشانەیەكی ئاشكرای ماندوێتی پێشمەرگە بو. 
دەستەی نوێنەرایەتی یەكێتی لەگەڵ قاسملو و ئەبو سەرحان سواری كۆپتەر بون، لەمەشدا چەند كەسێ خۆیان فڕێدایە ناو كۆپتەرەكان، كە نە ئەندامی وەفدەكە‌و نە راوێژكارو نە پێشمەرگەی پارێزگاری بون، ئەمەش دیسان نیشانەیەكی تری بێ دیسپیلینی بو..
وەفدەكەی حكومەت بۆ گفتوگۆ ئەمانە بون (عیزەت دوری، تاریق عەزیز، هیشام  فەخری، سەعدی مەهدی ساڵح، د. فازل بەڕاك)، وەفدی یەكێتی ئەمانە بون (مام جەلال، فەرەیدون عەبدولقادر، ملازم عومەر، مەلا بەختیار، د.خدر مەعسوم، عومەر عەزیز)..
باسەكانی گفتوگۆی یەكێتی لەگەڵ بەعس
•    دەسەڵاتی داودەزگای حوكمی زاتی
•    سنوری جوگرافی حوكمی زاتی
•    ئاسایكردنەوەی هەلومەرجی ناوچە تەعریبكراوەكانی كەركوك‌و خانەقین‌و سنجار
•    بەشی كورد لە دەزگا ناوەندییەكانی بڕیارداندا
 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 5 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین