سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی چاوی لە كورسیەكی یەكگرتووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی دووەم 2021

یەكێتی چاوی لە كورسیەكی یەكگرتووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەیەوێت كورسیەكانی بۆ نزیكەی (20) كورسی زیاد بكات، بۆیە چاوی لە كورسیەكی یەكگرتووە لە پارێزگای سلێمانی و دەیەوێت لەبەرامبەر پێدانی پۆستی دیكە یەكگرتووی لە بەرژەوەندی كاندیدەكەی یەكێتی كاندیدە دەرچووەكەی بكشێنێتەوە، یەكگرتوو تا ئێستا رازی نەبووە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی كە لەچەند سەرچاوەیەكەوە دەست (درەو) كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كردووە بۆ كشانەوەی كاندیدەكەی لە بازنەی یەكی سلێمانی ( دارا سێكانیانی) لەبەرژەوەندی كاندێكی دەرنەچووی یەكێتی ( د. دانا ئەحمەد).
یەكێتی لە بازنەی یەكی سلێمانی سێ كاندیدی هەبوو ( د. نەرمین مەعروف، د. دانا ئەحمەد، شاسوار ئەمین) لەو بازنەیە تەنیا ( د. نەرمین مەعروف دەرچوو، بەڵام د. دانا ئەحمەد ( 6 هەزارو 669) دەنگی بەدەستهێناو دەرنەچوو.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو بازنەیە (دارا سێكانیانی) كاندید بوو بە ( 8 هەزارو 157) دەنگ سەركەوت.
هەنگاوەكەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە رێگەی تانەو كۆمسیۆنەوە نیە، بەڵكو بە رێككەوتن لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەرامبەر پۆستی دیكە، بە پێی زانیارییەكانی (درەو) یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان تا ئێستا بە هیچ یەك لەو پێشنیازانەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رازی نەبووە. 
بەهۆی تۆماركردنی سكاڵاوە یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كوردستان دوو كورسی تری لە هەولێر و موسڵ بردەوەو ژمارەی كورسیەكانی لە (16) كورسیەوە گەییشتە (18) كورسی.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەم هەڵبژاردنەدا كورسیەكانی لە (2) كورسیەوە بۆ (4) كورسی زیادكرد، (2 ) كورسی لە سلێمانی و (2) كورسی لە دهۆك.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 15 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە