سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پێوەری زیرەك پێدانی كارەبای كەمكردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 20 تشرینی دووەم 2021

پێوەری زیرەك پێدانی كارەبای كەمكردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
تا ئێستا (71%)ی پێوەری زیرەك بەستراوە بۆ ( ملیۆنێك) لە هاوبەشانی كارەبا، لە بری زیادبون، پێدانی كارەبا بۆ (12) كاتژمێر كەمبووەتەوە.
ئەگەرچی پێشتر ئاماژە بەوە دەدرا كە ئامانج لە دانانی پێوەری زیرەك بۆ رێگریە لە دزینی كارەبا و زیاد بوونی بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان، بەڵام لە ئێستادا بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی كارەبا ( ملیۆنێك و 47 هەزار) لە هاوبەشانی كارەبا پێوەری زیرەكیان بەستووە بەرێژەی (71%)، بەڵام لە ئێستادا بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە (16) كاتژمێرەوە بۆ (12) كاتژمێر كەمیكردووە.
بە پێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی كارەبا خواست بۆ (4500 – 5000) مێگاوات بەرزبووەتەوەو رێژەی بەرهەمهێنانی كارەباش (3500) مێگاواتە، واتا نزیكەی (1500) مێگاوات كورتهێنان هەیە.
بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) لە ئێستادا رۆژانە (12) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوڵاتیان.
بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتی كارەبا رێژەی بەستی پێوەری زیرەك بەم شێوەیەیە:
-    هەولێر: (382392) بەرێژەی 74%
-    سلێمانی: (363743) بەرێژەی 69%
-    دهۆك:  (207052) بەرێژەی 64%
-    گەرمیان : (65020) بەرێژەی 88%
-    هەڵەبجە: (29218) بەرێژەی 80%
-    كۆی گشتی: (1047425) بەرێژەی 71%

لە ئێستادا دەردەكەوێت بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا هێندەی بۆ كۆنترۆڵكردن و ناچاركردنی هاوڵاتیانە بە پێدانی كرێی كارەبا و دانەوەی قەرزی كارەبا هێندە بۆ زیادكردنی رێژەی پێدانی كارەبا نەبووە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە