سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کەرکوک گۆڕا

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تشرینی دووەم 2021

 ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کەرکوک گۆڕا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
(درەو):
ئەنجامی ھەڵبژاردن بەھۆی تانەیەکی ھاوپەیمانی فەتحی ھادی عامرییەوە گۆڕانکاری بەسەر ھات و پێکھاتەی تورکمان کورسییەکی لەدەستدا.
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەرچووە، (غەریب عەسکەر) کاندیدی ھاوپەیمانی فەتحی ھادی عامری لە پارێزگای کەرکوک، سەرکەوتووە بۆ پەرلەمانی عێراق.
سەرکەوتنی ئەم کاندیدەی ھاوپەیمانی فەتح بەھۆی بردنەوەی تانەیەکی ھەڵبژاردن دێت کە ھاوپەیمانێتییەکەی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کەرکوک تۆماریکردووە.
بڕیاری دادگا دەڵێ، لە ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکاندا دەرکەوتووە، کارتی دەنگدان لە ئامێری خێراکردنی ئەنجامەکاندا نەخوێندراوەتەوەو وەکو دەنگی پوچەڵ ئەژمارکراوە، ئەمە لەکاتێکدا ئەو دەنگانە دروست بوون.
(غەریب عەسکەر) لەسەر بازنەی (٢)ی کەرکوک سەرکەوتنی بۆ پەرلەمانی عێراق مسۆگەر کردووە، بەمەش دەچێتە شوێنی (سەوسەن عەبدولواحید) کە لە ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردندا بە جیاوازی تەنیا (٢) دەنگ وەکو براوەی ھەڵبژاردن ناوی لەم بازنەیە راگەیەندرا.
بەپێی ئەم گۆڕانکارییە نوێیە، ئێستا ئەنجامی ھەڵبژاردن لە کەرکوک بەمێشوەیە:
? کورد (٦ کورسی) 
? عەرەب (٥ کورسی) 
? تورکمان (١ کورسی کە ئەرشەد ساڵحییە)

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 22 کاتژمێر

خەرجییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان (2019 - 2025)

null
١٣ ئاب ٢٠٢٦

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
١٢ ئاب ٢٠٢٦

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا