سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قائانی لە پیرمامەوە گەیشتە دەباشان:

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی دووەم 2021

قائانی لە پیرمامەوە گەیشتە دەباشان:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی كە دەستێكی باڵای لە كاروباری عێراق و وڵاتانی ناوچەكەدا هەیە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆش گەییشتە دەباشان و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا كۆبوەوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی كە لەچەند سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی و پارتیەوە دەست (درەو) كەوتووە: قائانی بە بەرپرسانی پارتی و یەكێتی راگەیاندووە كە پەلە نەكەن لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و بێلایەن بن لە كێشەی نێوان لایەنە شیعەكاندا.

قائانی لە دەباشان بە بەرپرسانی یەكێتی راگەیاندووە كە دەبێت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا پێكەوە بچنە بەغداد بۆ گفتوگۆو پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.

سەبارەت بە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتیش سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە قائانی بە بەرپرسانی یەكێتی راگەیاندووە كە دەبێت دۆخی ئەم ناوچەیە ئارام بێت، نابێت چەك بەكار بێت بۆ یەكلاكردنەوەی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی.

لە ئێستادا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دوو وەفدی جیا لە بەغدادن و لە گەڵ لایەنەكاندا كۆدەبنەوە.
وەفدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیەو وەفدەكەی یەكێتی بەسەرۆكایەتی خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە