سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قائانی: نابێ کێشەکانی یەکێتی بە چەک یەکلابکرێنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تشرینی دووەم 2021

قائانی: نابێ کێشەکانی یەکێتی بە چەک یەکلابکرێنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
لەم ھەفتەیەدا، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و شوێنگرەوەی قاسم سولەیمانی، سەردانێکی شاری سلێمانی کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی باڵاوە لەناو یەکێتی دەست (درەو) کەوتوون، لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی، قائانی وتویەتی" ئارامی سلێمانی ئارامی ئێرانەو نابێت کێشەی نێوان ھاوسەرۆکەکانی یەکێتی لەڕێگەی چەکەوە یەکلابکرێتەوە"
لەبارەی حزبە کوردییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانەوە کە لەناوچەی ژێردەسەڵاتی یەکێتیدا جێگیربوون، فەرماندەی فەیلەقی قودس بە بەرپرسانی یەکێتی راگەیاندووە" ئەو حزبانە ھەڕەشەن بحسەر ئاسایشی ئێران و ئێمە قبوڵی ئەم دۆخە ناکەین".
قائانی ھەڕەشەی کردووەو وتویەتی" وەك چۆن توركیا بە رەوای دەزانێت هێز بەكار بهێنێت و بێتە ناو خاکی هەرێمەوە بۆ لێدانی پەکەکە، بۆ ئێمەش رەوایە بەرامبەر بە كۆمەڵەو دیموكرات هەمان رێگا بگرینە بەر".
قائانی ئەم ھەفتەیەو دوای ھێرش بۆسەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق،  بەپەلەو بەنھێنی خۆی گەیاندە بەغداد، بەپێی زانیارییەکان فەرماندەی فەیلەقی قودس، مستەفا کازمی دڵنیاکردوەتەوە لەوەی ئێران لە پشت ھێرشەکەوە نییەو پشتیوانی سزادانی ئەو کەسانە دەکەن کە ئەنجامدەری ھێرشەکە بوون.
قائانی لە بەغداد لەگەڵ لایەنە شیەکانی نزیک لە ئێرانیش کۆبووەوە کە ناڕازین لە ئەنجامی ھەڵبژاردن، دوای ئەم سەردانە دۆخەکە ھەندێک ھێوربووەوە، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کە نوێنەرایەتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات، بڕیاریدا ئاڵۆزییەکان ھێوربکاتەوە، ئێستاو دوای سەردانەکەی قائانی ھەموان چاوەڕێ دەکەن دادگای باڵای عێراق ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن پەسەند بکات و لایەنەکان دەست بە پێکھێنانی ھاوپەیمانێتییەکانیان بکەن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 10 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین