سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاندیدە یەدەگەكانی پارێزگای دهۆك بۆ پەرلەمانی عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 تشرینی یەکەم 2021

كاندیدە یەدەگەكانی پارێزگای دهۆك بۆ پەرلەمانی عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، لە حاڵەتی چۆڵبوونی هەر كورسییەكی پەرلەمان بەهۆكاری (مردن- دەستلەكاركێشانەوە- لەدەستدانی ئەندامێتی)، كورسییە بەتاڵەكە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن لە بازنەكاندا پڕدەكرێتەوە، واتە كورسییەكە دەدرێت بەو كاندیدەی كە زۆترین دەنگی هێناوە‌و بەڵام سەرنەكەوتووە بۆ پەرلەمان،   بەڵام ئەگەر لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی یان لیستدا بوو ئەوا ئەو كاندیدەی زۆرترین دەنگی هێنابوو لە چوارچێوەی لیست و قەوارەكەدا شوێنی دەگرێتەوە..
ئەگەر ئەو كورسیەی كە بەهەر هۆكارێك بێت بەتاڵ بێت ئەگەر كورسیەكە كورسی ژن بوو ئەوا یەدەگەكەی هەر دەبێت ژن بێت بۆ ئەوەی كۆتای ژنان تێكنەچێت.
ئەم شێوازە جیاوازە لە یاسای پێشووی هەڵبژاردنەكان، كە حزبەكان بە كاندیدەكانی خۆیان كورسییە بەتاڵەكانی خۆیان لە پەرلەمان پڕدەكردەوە. 

یەدەگەكانی پارێزگای دهۆك: 
•    فەهمی سەلمان حەسەن كە كاندیدی پارتییە‌و (22 هەزارو 565) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (1)ی پارێزگای دهۆكە
•    عەبدولواحید ئەحمەد رەشید كە كاندیدی پارتییە‌و (23 هەزارو 509) دەنگی بەدستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (2)ی پارێزگای دهۆكە
•    خەسرەو عەبدوڵا ئیسماعیل كە كاندیدی پارتییە‌و (16 هەزارو 836) دەنگی بەدەستهێناوە، كاندیدی (یەدەگ)ی بازنەی (3)ی پارێزگای دهۆكە

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 31 خولەک

لەماوەی (11) ساڵی رابردوودا (18) موچە بەتەواوی نەدراوە

null
پێش 2 کاتژمێر

میکانیزمی خەرجکردنی موچە 2019 - 2025

null
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان