سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبەردەم دەنگدەراندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تشرینی یەکەم 2021

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەبەردەم دەنگدەراندا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری: درەو
بەشی پێنجەم: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 
هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە. واتە لە هەرێمی کوردستان (896 هەزار و 513) دەنگدەر لەو ماوەیە زیادی کردووە.
بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەردەوام دەنگی کەمی کردووە، جگە لە دواین هەڵبژاردن نەبێت کاتێک بە هەڵبژادنی پێش خۆی بەراوردی دەکەیت چەند هەزار دەنگێک زیادی کردووە ، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (214 هەزار و 222) دەنگی بەدەستهێناوە، لە هەڵبژاردنی 2018دا (98 هەزارو 19) دەنگی بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021  لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (108 هەزار و 10) دەنگی بەدەستهێناوە واتە بەراورد بە ساڵی (2010) سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی مافی بەشداری لە هەڵبژاردن (106 هەزار و 212) دەنگ کەمی کردووە بەبەراورد بە 2018 یەكگرتوو زیاتر لە 10 هەزار) دەنگ زیادیكردووە. 


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 7/3/2010 
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (1ملیۆن و 938 هەزار و 754) كەسیش دەنگیانداوە بە ڕێژەی (74.8%).
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (11%) و (214هەزار و222) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛ 
لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (8%) و (51هەزار و65) دەنگی بەدەستهێناوە. 
لە سلێمانی (1ملیۆن و 098 هەزارو 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833هەزار و631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (12%) و (103 هەزار و 188) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (574138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424هەزار و715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی ( 73.97%)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (14%) و (59 هەزار و 969) دەنگی بەدەستهێناوە.


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (2ملیۆن و 717 هەزار و 82) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (2 ملیۆن و 128 هەزار و167) کەس دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 78.3%)
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (9%) و (192هەزار و 179) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە هەولێر (936 هەزار و 557) مافی دەنگدانیان هەبووە و (744 هەزارو 489) دەنگیداوە، بە رێژەی (79%) یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (26 هەزار و 323) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە سلێمانی (1ملیۆن و 168 هەزار و459) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (893 هەزار و 226) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (76%) و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (81 هەزار و 392) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (612 هەزار و 66) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (490هەزار و 452) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (80%)، یەکگرتووی ئیسلامیکوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (17%) و (84 هەزار و 464) دەنگی بەدەستهێناوە.


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە. 
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (5%) و (98 هەزار و 19) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (24هەزار و 475) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (5%) و (30 هەزار و 19) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە  (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (43 هەزار و 525) دەنگی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم لە (6) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە، بە جۆرێک لە هەر پارێزگایەک (2) کاندیدی هەبوو، بەگشیش بەڕێژەی (9%) و (108 هەزار و 10) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1%) و (3 هەزار و 990) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (6%) و (22 هەزارو 876) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم پارێزگایە بەڕێژەی (20%) و (81 هەزار و 144) دەنگی بەدەستهێناوە.

بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە ئەم (چارت)انەی خوارەوە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 13 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین