سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

جیاوازی كورسیەكان 2018 – 2021

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تشرینی یەکەم 2021

جیاوازی كورسیەكان 2018 – 2021

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
پارتی (22%) و نەوەی نوێ (125%) و یەكگرتوو (100%)ی كورسیەكانیان زیادی كردووە، یەكێتی  (6%) و گۆڕان (100%)و كۆمەڵ (50%) كورسیەكانیان كەمی كردووە.
بەراوردی كورسی لایەنەكان لە نێوان هەڵبژاردنی 2018 – 2021 :

پارتی دیموكراتی كوردستان
لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان (25) كورسی گشتی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی گەیشتوەتە (32) كورسی واتا (7) كورسی زیادیكردووە بەرێژەی ( 22%)ی كورسیەكانی زیادی كردووە.
لە سلێمانی كورسیەك زیادی كردووە 1 كورسی بووە بە 2 كورسی
لە هەولێر  سێ كورسی زیادیكردووە 8 كورسی بووە بووە بە 11
لە كەركوك كورسی نەبوو 2 كورسی زیادی كردووە 
لە دهۆك دوو كورسی كەمیكردووە 10 كورسی هەبووە بووە بە 8

یەكێتی نیشتمانی كوردستان
لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، یەكێتی نیشتمانی كوردستان (18) كورسی گشتی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی بووە بە (17) كورسی واتا (1) كورسی كەمیكردووە بەرێژەی ( 6%)ی كورسیەكانی كەمی كردووە. 
لە سلێمانی وەك خۆیەتی 8 كورسی هەبووە هەر 8 كورسیە
لە هەولێر كورسیەك كەمیكردووە 2 كورسی هەبوو كردی بە 1 كورسی
لە كەركوك سێ كورسی كەمیكردووە 6 كورسی هەبووە كردی بە 3 كورسی
لە دهۆك كورسیەك زیادیكردووە كورسی نەبوو یەك كورسی بەدەستهێنا

جوڵانەوەی نەوەی نوێ
لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، جوڵانەوەی نەوەی نوێ (4) كورسی گشتی بەدەستهێنابوو، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی گەیشتوەتە (9) كورسی واتا (5) كورسی زیادیكردووە واتا زیاتر لە دوو ئەوەندە بەرێژەی ( 125%)ی كورسیەكانی زیادی كردووە.
لە سلێمانی سێ كورسی زیادی كردووە 2 كورسی هەبوو كردی بە 5 كورسی
لە هەولێر كورسیەك زیادی كردووە 2 كورسی هەبوو كردی بە 3 كورسی
لە كەركوك كورسی نەبوو كورسیەكی بەدەستهێنا

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان (2) كورسی گشتی بەدەستهێنابوو، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی گەیشتوەتە (4) كورسی واتا (2) كورسی زیادیكردووە واتا دوو ئەوەندە بەرێژەی ( 100%)ی كورسیەكانی زیادی كردووە.
لە سلێمانی كورسیەك زیادی كردووە 1 كورسی هەبوو كردی بە 2
لە دهۆك كورسیەك زیادیكردووە 1 كورسی هەبوو كردی بە 2 


بزوتنەوەی گۆڕان
لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان (5) كورسی گشتی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی بووە بە (0) هیچ كورسیەكی بەدەست نەهێنا بەرێژەی ( 100%)ی كورسیەكانی كەمی كردووە. 

كۆمەڵی دادگەری كوردستان
لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراق، بزوتنەوەی گۆڕان (2) كورسی گشتی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی 2021 ژمارەی كورسیەكانی بووە بە (1) كورسی بەدەست هێنا بەرێژەی ( 50%)ی كورسیەكانی كەمی كردووە. 
لە سلێمانی 1 كورسی هەبوو یەك كورسی بەدەستهێنایەوە
لە هەولێر كورسیەكی هەبوو لە دەستیدا 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 15 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین