سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی لە دهۆك (44%)ی دەنگ‌و (20%)ی كورسییەكانی لەدەستدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی یەکەم 2021

پارتی لە دهۆك (44%)ی دەنگ‌و (20%)ی كورسییەكانی لەدەستدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا گورزێكی گەورە لە پارێزگای دهۆك بەر پێگە جەماوەرییەكەی كەوت، رەنگە بەپلەی یەكەم هۆكاری ئەم پاشەكشێیە بۆ سزادانی گیراوانی بادینان بگەڕێتەوە. 
بەپێی ئەنجامی بەرایی پەسەندكراوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا پارێزگای دهۆك، پارتی بەتێكڕا (197 هەزارو 6) دەنگ‌و (8) كورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە.
ئەمە لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنی 2018ی پەرلەمانی عێراقدا، ژمارەی دەنگەكانی پارتی لەم پارێزگایە (354 هەزارو 102) دەنگ بووە‌و (10) كورسی پەرلەمانی عێراقی لە دهۆك بردوەتەوە. 
بەگوێرەی ئەم بەراوردكارییە، لەدواین هەڵبژاردندا كە 10ی ئۆكتۆبەر بەڕێوەچوو، رێژەی دەنگەكانی پارتی لە سنوری پارێزگای دهۆك   (157 هەزارو 96) دەنگ كەمیكردووە، واتا بەرێژەی (44%) دەنگەكانی دابەزیوە‌و (2) كورسی پەرلەمانی عێراقی لە دهۆك لەدەستداوە  كە دەكاتە (20%)ی كورسیەكانی لەو پارێزگایە.
لەم هەڵبژاردنەدا، یەكێتی كورسییەك‌و یەكگرتووی ئیسلامی كورسییەكی دهۆكیان لە پارتی سەند، بەمەش یەكگرتوو ژمارەی كورسییەكانی لە دهۆك بۆ دوو كورسی بەرزبووەوە‌و یەكێتیش بوو بە خاوەنی كورسییەكی دهۆك. 
پاشەكشێی دەنگەكانی پارتی لە دهۆك، رەنگە بەپلەی یەكەم پەیوەندی بەو رووداوانە بوو كە ساڵی رابردوو لە سنوری دهۆك رویاندا‌و بەهۆیانەوە پارتی ژمارەیەك چالاكوان‌و رۆژنامەنوسی دەستگیركرد‌و لەرێگەی دادگاوە حوكمی زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندن، ئەم رووداوانە كاردانەوەی توندی ناوخۆیی‌و دەرەكی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام سەركردەكانی پارتی سوربوون لەسەر سزادانی دەستگیركراوەكان. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

چۆنیەتی دەستراگەیشتنی ووڵاتان بە چەکی ئەتۆمی

null
پێش 15 کاتژمێر

سامانە سروشتیەكان وەڵامی وەزارەتی نەوت دەداتەوە

null
١٤ ئازار ٢٠٢٦

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین