سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دادگا تۆمەتەكانی لەسەر دكتۆر میران هەڵگرت

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 ئەیلوول 2021

دادگا تۆمەتەكانی لەسەر دكتۆر میران هەڵگرت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
دادگای تەمیز ئەو تۆمەتانە لەسەر میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هەڵگرت، كە لەسەر كەیسێكی گەندەڵی تایبەت بە تەندروستی سلێمانی ئاڕاستەی كرابوو. 
ئازاد رەشید محەمەد پارێزەری میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە (درەو)ی راگەیاند، رۆژی یەكشەممە دادگای تەمیز تۆمەتەكانی لەسەر دكتۆر میران هەڵگرتووە. 
ئازاد رەشید وتی:" لەو كەیسەدا هیچ شتێك لەسەر دكتۆر میران نەسەلمێندرا، بۆیە دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی بانگهێشتی نەكات، چونكە لەو دۆسیەیەدا هیچ سیفەتێكی نییە‌و كەیسەكە پەیوەندی بەدوو كۆمپانیاوە هەیە‌و ژمێریارەكەیان دراوە بە دادگا". 
كۆتایی تەموزی رابردوو لەسەر سكاڵایەك كە تایبەت بوو بە دۆسیەیەكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ میران محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەرچوو، میران محەمەد پێشتر بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بوو. 
جوڵاندنی ئەم دۆسیەیە دژی میران محەمەد، دوای رووداوەكانی 8ی تەموزی ناوخۆی یەكێتی‌و تەقینەوەی كێشەی نێوان هاوسەرۆكەكان (بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگی) بوو، میران محەمەد یەكێك لەو مەكتەب سیاسییانەی یەكێتی بوو كە پشتیوانی لە لاهور شێخ جەنگی دەكرد، بۆیە ئەوكات هەندێك لە كەسە نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی دۆسیەكەیان بە بابەتێكی سیاسی ناودەبرد.
بەهۆی ئەم دۆسیە یاساییەوە، رۆژی 4ی ئابی رابردوو، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەشێوەیەكی كاتیی دكتۆر میران محەمەدی لە پۆستی بەرپرسی رێكخراوە دیموكراتییەكان لابردو فەهمی بورهانی لە شوێنەكەی دانا. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان

null
پێش 2 کاتژمێر

بەگەڕخستنەوەی هێڵی كەركوك- جەیهان.. ناونیشانی ناكۆكییەكی نوێی هەولێرو بەغداد

null
پێش 2 کاتژمێر

عێراق لەبری هەرێم بۆری كەركوك – توركیا بەكار دێنێت