سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 ئەیلوول 2021

كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە (6) كاندید بەشداری دەكات (2) كاندیدی لە بازنەكانی سلێمانی و (2) كاندیدی لەبازنەكانی هەولێر و (2) كاندیدی لەبازنەكانی دهۆك.
لەگەڵ ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كاندیدەكانی بە  سەربەخۆ بەشدارن نەك لە چوارچێوەی لیستی یەكگرتوودا. یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەدوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 2018 لە سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان (98 هەزارو 19) دەنگی بەدەستهێناوەو دوو كورسی مسۆگەر كردووە:
پارێزگای هەولێر: (24 هەزار و 475) دەنگی بەدەستهێناوە
پارێزگای سلێمانی: (30 هەزار و 19) دەنگی بەدەستهێناوە
پارێزگای دهۆك: (43 هەزارو 525) دەنگی بەدەستهێناوە 
بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە 10/10/2021 بەرێوەدەچێت یەكگرتووی ئیسلامی (6) كاندیدی هەیە:
كاندیدەكانی یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك:
•    د. جەمال كۆچە كاندیدی ژمارە (20) لەبازنەی (1)ی دهۆك كە ( دهۆك ،  ئامێدی) دەگرێتەوە، یەكگرتووی ئیسلامی لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 15 هەزارو 104) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (9.4%).
•    عومەر كۆچە، كاندیدی ژمارە (26) لەبازنەی (2)ی دهۆك كە ( زاخۆ، سیمێل) دەگرێتەوە، یەكگرتووی ئیسلامی لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 8 هەزارو 747) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (7 %).
كاندیدەكانی یەكگرتوو لە بازنەكانی پارێزگای سلێمانی:
•    موسەنا ئەمین، كاندیدی ژمارە (27) لەبازنەی (3)ی سلێمانی كە ( هەڵەبجە، شارەزور، سەیدسادق، پێنجوێن) دەگرێتەوە، یەكگرتووی ئیسلامی لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 14 هەزارو 541) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (14.9%)
•    دارا سێكانیانی كاندیدی ژمارە (21) لەبازنەی (4)ی سلێمانی كە ( باكوری قەزای سلێمانی، ماوەت، شارباژێڕ) دەگرێتەوە، یەكگرتووی ئیسلامی لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 7 هەزارو 806) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (6%).
كاندیدەكانی یەكگرتوو لە بازنەكانی پارێزگای هەولێر:
•    پەخشان شیان كاندیدی ژمارە (24) لەبازنەی (3)ی هەولێر كە ( بەشی خۆرئاوای قەزای هەولێر) دەگرێتەوە، یەكگرتوو ئیسلامی لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 2 هەزارو 671) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (2.7%).
•    زوهێر خۆشناو كاندیدی ژمارە (35) لەبازنەی (4)ی هەولێر كە ( بەشی خۆرهەڵاتی قەزای هەولێر) دەگرێتەوە، یەكگرتووی ئیسلامی لەم بازنەیەدا پێشتر لە هەڵبژاردنی 2018دا ( 5 هەزارو 903) دەنگی بەدەستهێناوە بەرێژەی (3.6%)

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان

null
پێش 4 کاتژمێر

بەگەڕخستنەوەی هێڵی كەركوك- جەیهان.. ناونیشانی ناكۆكییەكی نوێی هەولێرو بەغداد

null
پێش 4 کاتژمێر

عێراق لەبری هەرێم بۆری كەركوك – توركیا بەكار دێنێت