سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئایا كۆمپانیا نه‌وتییه‌ چینییه‌كان جێگه‌ به‌ كۆمپانیا ڕۆژئاواییه‌كان لێژ ده‌كه‌ن 

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئاب 2021

ئایا كۆمپانیا نه‌وتییه‌ چینییه‌كان جێگه‌ به‌ كۆمپانیا ڕۆژئاواییه‌كان لێژ ده‌كه‌ن 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

    فه‌رهاد حه‌مزه‌ سەرۆكی ئەندازیارانی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور

سه‌ره‌تایی مانگی ته‌مموزی رابردوو ئیحسان عەبدولجەبار وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان به‌ نیازی پاشه‌كشه‌ن له‌ پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له‌ عێراقدا كه‌ نزیكه‌ی ده‌ ساڵه‌ به‌ گوێره‌ی گرێبه‌ستی  خزمه‌ت (Service Contract)    له‌ كێڵگه‌كانی باشووری عێراق كارده‌كه‌ن . كۆمپانیاكانیش بریتیین له‌ كۆمپانیای (BP) ی به‌ریتانی و ئه‌كسۆن مۆبێل ی ئه‌مریكی و لۆك ئۆیه‌ڵی ڕووسی ، پێشتریش له‌ ساڵی 2018 كۆمپانیای (Shell) ی هۆڵه‌ندی پشكه‌كه‌ی خۆی له‌ كێڵگه‌ی مه‌جنون فرۆشت . 
ده‌توانرێت هۆكاری پشت ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ ئه‌م فاكته‌رانه‌ بگه‌ڕێنریته‌وه‌ :-
1-ژینگه‌یه‌كی نا ئارام ڕووبه‌ڕوویان بۆته‌وه‌و چه‌ندین جار كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هه‌ره‌شه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش و میلیشیا شیعه‌كان .
2- هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكان خۆیان به‌ نیازی گۆڕینی هه‌یكه‌لی كاركردنیانن له‌وانه‌ كۆمپانیای (BP) كه‌ به‌ نیازه‌ له‌ بواری غاز كار بكات ، هه‌روه‌ها  كۆمپانیای ) (Shell له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ جه‌خت له‌ بواری غاز و پتڕۆ كیمیاوی بكاته‌وه‌ .
3- ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆمپانیاكان له‌ عێراق ده‌ستیان ده‌كه‌وێت به‌ كه‌می ده‌زانن بۆ نموونه‌ به‌پێی ووته‌ی وه‌زیری نه‌وت كۆمپانیای ئه‌كسۆن مۆبێل ساڵانه‌ 100 ملیۆن دۆلار قازانجیان كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش داهاتێكی نزمه‌ .وێرای ئه‌مه‌ به‌ هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ هه‌ندێك جار عێراق نه‌یده‌توانی پابه‌نده‌ داراییه‌كانی وك خۆی جێبه‌جێ‌ بكات .
4- گه‌شه‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانیا چینییه‌كان له‌ عێراق له‌ چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌دا . چین ئه‌م دۆخه‌ی عێراقی قۆسته‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی نه‌وتدا له‌ عێراق بۆ نموونه‌ گرێبه‌ستی له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌ كێڵگه‌ی (غرب قرنه‌) به‌ ده‌ست هێناوه‌ ، هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی په‌ره‌پێدانی (پاڵاوگه‌ی فاو) ی به‌ بڕی 7 ملیار دۆلار وه‌رگرتووه‌ . حاڵی حازر كۆمپانیا چینییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ و ناراسته‌وخۆ له‌ 15 كێڵگه‌ی نه‌وتی عێراقدا كارده‌كه‌ن ، رۆژانه‌ش نزیكه‌ی ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ كراوی عێِراق ده‌كڕنه‌وه‌ . به‌ڵام حكومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هه‌روه‌ك مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پێی باشه‌ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی جێگه‌ی كۆمپانیای ئه‌كسۆن مۆبێل بگرێته‌وه‌ . 
له‌ دواییدا یا ئه‌وه‌تا ده‌بێت حكومه‌تی عێراق خۆی پشكی كۆمپانیاكان بكڕێته‌وه‌ یا ئه‌وه‌تا ده‌رگا بخاته‌ سه‌ر پشت بۆ كۆمپانیا چینییه‌كان كه‌ زیاتر توانای خۆ گونجاندنیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژینگه‌ و بارودوخه‌ سه‌خته‌كه‌ی عیراقدا .
                                                                   

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان

null
پێش 4 کاتژمێر

بەگەڕخستنەوەی هێڵی كەركوك- جەیهان.. ناونیشانی ناكۆكییەكی نوێی هەولێرو بەغداد

null
پێش 4 کاتژمێر

عێراق لەبری هەرێم بۆری كەركوك – توركیا بەكار دێنێت