هەواڵ
بەرهەمی كێڵگەی نەوتی شێخان 20% زیادیكردووە
بڵاوکراوەتەوە لە : 13 حوزەیران 2021
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 13 حوزەیران 2021
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
راپۆرتی: رێكخراوی روونبیین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەكانی نەوت
بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی نەوتی شێخان لە پارێزگای دهۆك بەڕێژەی ٢٠٪ زیادی کردووە، كە لەئێستادا رۆژانە زیاتر لە (43 هەزار) بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی ئەمساڵدا بڕی بەرهەم هێنان بگەیەنرێتە (55 هەزار) بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن کە کۆمپانیایەکی بەریتانییە و لە کێڵگەی شێخان لە پارێزگای دهۆک کاردەکات چالاکی کێڵگەکەی لەماوەی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دا تا ١٠/٦/٢٠٢١ ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە پشکی ٨٠٪ کێڵگەکەی هەیە و ٢٠٪ ەکەی تر بۆ کۆمپانیای ئێـم ئۆ ئێڵی هەگاری دەگەڕێتەوە.
لە ڕاگەیاندنەکەدا کۆمپانیا ڕایدەگەیەنێت بەرهەمی کێڵگەی شێخان لەماوەی ئەم پێنج مانگەی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا بەڕێژەی ٢٠٪ زیادی کردووە، تێکڕای بەرهەمی رۆژانەی ٢٠٢١ تا ئێستا ٤٣،٦٠٠ واتە بڕی ٦٩٥٠ بەرمیل زیادی کردووە و بڕیاریشە لەکۆتایی ئەمساڵدا ئاستی بەرهەم بگاتە ٥٥ هەزار بەرمیل واتە زیادبونی ١١،٤٠٠ بەرمیلی تر کەواتە تا کۆتایی ساڵ بڕیارە لە کێڵگەی شێخان بڕی ١٨،٣٧٥ بەرمیلی رۆژانە زیادبکات بۆ بەرهەمی کێڵگەکە.
وەکو ڕوونبین یپێمان باش بوو دەقی ڕاگەیاندنەکەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن بەزمانی کوردی بڵاو بکەینەوە:
دەقی ڕاگەیاندنەکە:
جۆن هاریس بەڕیوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن دەڵێت” بەردەوام دەبین لە کارکردن لە ژینگەیەکی کارکردنی سەختدا بەهۆی کۆڤید ١٩ ەوە، تێکڕای بەرهەمی ساڵەنەی تا بەرواری ئەمڕۆ بریتی بووە لە ٤٣،٦٠٠ بەرمیلی رۆژانە واتە زیادە ٢٠٪ ی بەرهەم بەراورد بەتێکڕای بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٠. ئەمڕۆ خۆشحاڵین کە ڕایبگەیەنین دەستمان کردووەتەوە بە کارکردن بۆ تەواوکردنی بیری SH-13، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە دەستمان کردووەتەوە بە کاری هەڵکەندن لە پێش وادەی دیاری کراودا. لەئەنجامی ئەمەدا ئێستا چاوەڕێ دەکەین لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ٢٠٢١ دا کۆی بەرهەمی کێڵگەکە بگەیەنینە ٥٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە کۆیایی ساڵدا تێکڕای بەرهەم لە بەرزترین ئاستی ئەو ڕێژەیەبێت کە دیاری کراوە (٤٠- ٤٤ هەزاربەرمیلی ڕۆژانە). ” هەروەها وتی بەردەوام دەبین لە پەرەپێدان و زیادکردنی بەهای یەدەگی کێڵگەی شێخان لە بەرژەوەندی خاوەن پشکەکان.
بەرنامەی وەبەرهێنانی ٥٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە
چالاکییەکان:
کارە داراییەکان
پێشبینییەکان Outlook
کێڵگەی شێخان:
یەکێکە لە کێڵگەکانی پارێزگای دهۆک و لەمانگی تەموزی ٢٠١٣ەوە دەست کراوە بە بەرهەم هێبنانی نەوت تیایدا و تائێستا زیاتر لە ٨٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە کێڵگەکە بەرهەم هاتووە. کۆمپانیاکە دەڵێت ئامانجمانە کە بەرهەمی کێڵگەکە بگەیەنینە ١١٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.

کێڵگەی شێخان- بیرە کانی کێڵگەکە و هەردوو یەکەی وەبەر هێنان PF1 ,PF2