سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چیرۆکی ئەو پۆلیسەی کە داعش ڤیدیۆی کوشتنیان بڵاو کردەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 ئایار 2021

چیرۆکی ئەو پۆلیسەی کە داعش ڤیدیۆی کوشتنیان بڵاو کردەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دڵشاد ئەنوەر - دەنگی ئەمریكا 

ئەمڕۆ شەممە، داعش گرتەی ڤیدۆیی ( جەلال بابان) ی بڵاوکردەوە، کە ناوبراو پۆلیسەو دانیشتووی ناحیەی ڕزگاری گەرمیانە، وەک لە گرتە ڤیدۆکەدا دەردەکەوێت، ژمارەیەک چەکداری داعش بەجل و بەرگی سەربازیەوە وەستاون و یەکێک لە چەکدارەکان بە دەمانچە دەیکوژێت.

جەلال بابان، لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی نارین ی سەربە ناحیەی قەرەتەپەی پارێزگای دیالەیە، ساڵ و نیوێک لەمەوبەر لە ئامۆزایەکیدا بەناوی ( حەسەن والی) لە گوندەکەی خۆیان لەلایەن داعشەوە ڕفێنران، دوای دوومانگ حەسەن ئازاد کرا، بەڵام جەلال لەوکاتەوە چارەنوسی نادیارە.

زیاد فایەق ئامۆزای جەلال بابان، بەدەنگی ئەمەریکای وت”دوای دوومانگ لە ڕفاندنی جەلال و ئازادکردنی ئامۆزاکەی ترم، داعش لە ڕێگەی ژمارە موبایلی نەناسراوەوە و لە زنجیرە چیای حەمرینەوە تەلەفۆنیان بۆ کردین، پێیانوتین: جەلال پۆلیسەو مەرجمان هەیە بۆ ئازاد کردنی.”

مەرجی چەکدارانی داعش بۆ ئازادکردنی جەلال ئەوەبوو، کەسوکاری جەلال هەوڵی ئازادکردنی ژنێکی ئێزدی بدەن، گوایە هاوسەری یەکێک لە ئەمیرەکەیانەو لای دەزگا ئەمنیەکانی هەولێرە.

ئەو ژنەی داعش لەبەرامبەر ئازادکردنی جەلال دا داوایان دەکرد، ناوی ( ح ، م) ەو لەکاتی هێرشی داعشدا بۆ سەر شەنگال کەوتبووە دەست ئەو ڕێکخراوە، دواتر یەکێک لەئەمیرەکان لە خۆی مارەی بڕیووە و پێکەوە چوونەتە سوریا.

دوای شکستهێنانی داعش لە سوریا، ئەمیرەکەی داعش و ژنەکە گەڕاونەتەوە بۆ عێراق و لەیەک دابڕاون، دواتر ژنەکە بە بە ناسنامەی ساختەوە لەهەولێر دەستگیرکراوە و زیاتر لە ساڵێک زیندانی بووە.

زیاد فایەق، ڕوونیکردەوە ئەمیرەکەی داعش، ژنە ئێزدیەکەی بە هاوسەری خۆی ناوبردووە و لەبەرامبەر ئازادکردنی جەلال دا، داوایکردووە، وتی” ئێمەش هەوڵەکانمان خستەگەڕ بۆ ئازادکردنی ژنەکە، تا داعش جەلالمان بداتەوە، فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر زۆر هاوکارمان بوو، ژنەکەمان ئازاد کرد.”

بەپێی وتەی زیاد، دواتر ئەمیرەکەی داعش لەبەڵێنەکەی پاشگەز بووەوە، لەبەرامبەر ڕادەستکردنی جەلال دا، داوای دەکرد ژنەکەی ڕادەست بکرێت.

زیاد وتی”دەزگا ئەمنیەکان وتیان: هیچ یاسایەک و تەنانەت ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش ڕازی نابن، لەبەرامبەر ئازادکردنی کەسێکدا، ژنێکی ئێزدی بدرێتەوە داعش، ڕاستیشیان کرد، ئەوە نەدەکرا، بۆیە ژنەکە ڕۆیشتەوە بۆ نێو خانەوادەکەی، گفتووگۆکانمان لەگەڵ داعش سەرینەگرت، چونکە ئەمیرەکە سەرەتا داوای ئازادکردنی ژنەکەی کرد، ئێمە ئازادمان کرد، دواتر پاشگەز بووەو داوای دەکرد ژنەکەی ڕادەست بکرێت.”

دوای پەشیمان بوونەوەی ئەمیرەکەی داعش لەو بەڵێنانەی بەکەس و کاری جەلال دابووی، چیتر چارەنوسی جەلال بەنادیاری مایەوە، تا ئەمڕۆ شەمە، داعش ڤیدۆی کوژرانەکەی بڵاو کردەوە.

زیاد وتیشی” داعش ٦ مانگ لەمەوبەر جەلال ی کوشتووە، بەڵام ئەمڕۆ ڤیدۆکەی بڵاو کردۆتەوە.”

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
پێش 10 کاتژمێر

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
پێش 15 کاتژمێر

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان