سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

عەبدوڵای كوێخا موبارەك پەیوەندی بە پارتییەوە دەکات

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 نیسان 2021

عەبدوڵای كوێخا موبارەك پەیوەندی بە پارتییەوە دەکات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
عەبدوڵا كوێخا موبارەك و ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
عەبدوڵای كوێخا موبارەك لەگەڵ خزم و كەسە نزیكەكانی و مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان  دەچنە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، رۆژی شەممەی رابردوو عەبدوڵا کوێخا موبارەک لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە بارەگای بارزانی لە پیرمام كۆبوەتەوە.
(درەو) پەیوەندی بە مەلا سەربەست ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كرد، راگەیاند:" هەتا خۆمان راینەگەیەنین ئەو هەواڵانەی بڵاودەكرێنەوە، پشتڕاستی ناكەینەوە".
(درەو) زانیویەتی، مەسعود بارزانی بەڵێنی دروستكردنی لێوایەك و دەمەزراندنی چەندین پلەداری سەربازی بە عەبدوڵا كوێخا موبارەك داوە. 
عەبدوڵای كوێخا موبارەك لە خانەوادەیەكی دیاری سنوری شوان و چەمچەماڵە، خۆشی كەسایەتی دیاری ناو دەنگە ناڕەزاییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بوو، بەهۆی ناڕەزایەتیی لە سیاسەتەکانی بزوتنەوەکە دەستی لەکارکێشایەوە.
بەمدواییە ئامۆزایەکی لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە گرتوخانەی فیدڕاڵی چەمچەماڵ کوژرا، کەسە نزیکەکانی، هۆکاری پەیوەندیکردنی عەبدوڵا کوێخا موبارەک بە پارتییەوە، بۆ ئەو کێشانە دەگێڕنەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی هەیەتی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
پێش 16 کاتژمێر

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
پێش 21 کاتژمێر

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان