سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

(23%)ی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 نیسان 2021

(23%)ی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاری رابردوودا ( 11 ملیۆن و 149هەزار) بەرمیل نەوتی بە (6) وڵاتی جیا فرۆشتووە، زۆرترین رێژەی بە ئیتالیا فرۆشتووە كە ( 4 ملیۆن و 897) بەرمیل بووە بە رێژەی (43%) و دوای ئەویش ئیسرائیلە كە لە مانگی رابردوودا ( 2 ملیۆن و 652 هەزار) بەرمیل نەوتی هەرێمی كڕیوە بەرێژەی (23%).
بە پێی ئەو خشتەیەی كە رێكخراوی  ( رونیبین بۆ شەفافیەت لە پرۆسەی نەوت) دا بڵاوی كردووەتەوە، نەوتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاری رابردوودا بە (6) وڵات فرۆشراوە بەم شێوەیە:
•     ( 4 ملیۆن و 897 هەزارو 492) بەرمیل نەوتی هەرێم بە ئیتالیا فرۆشراوە بەرێژەی ( 43.9%(
•     ( 2 ملیۆن و 652 هەزار و 474) بەرمیل نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل فرۆشراوە بەرێژەی (23.8%)
•     ( 1 ملیۆن و 799 هەزارو 991) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وێ‌تی یۆنان فرۆشراوە بەرێژەی ( 16.1%)
•    (599 هەزار و 997 ) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وڵاتی رۆمانیا فرۆشراوە  برێژەی ( 5.4%)
•    (599 هەزار و 997 ) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وڵاتی ئیسپانیا فرۆشراوە  برێژەی ( 5.4%)


•    (599 هەزار و 997 ) بەرمیل نەوتی هەرێم بە وڵاتی كرزاتیا فرۆشراوە  برێژەی ( 5.4%)

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی (38%) كەمیكردووە

null
٣٠ نیسان ٢٠٢٦

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە