سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نەوشیروان مستەفا: پێش ئەنفال ئەمانزانی رژێم كارەساتێكی بەدەستەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 نیسان 2021

نەوشیروان مستەفا: پێش ئەنفال ئەمانزانی رژێم كارەساتێكی بەدەستەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

سەلام عەلی- تایبەت بە رۆژنامەی پرس

نەوشیروان مستەفا - لەدیدارێکدا کە ڕۆژنامەنووس (سەلام عەلى ) ئەنجامى داوەو بۆ یەکەمجار لە رێگەى ڕۆژنامەى (پرس)ەوە بڵاو دەکرێتەوە باس لە هەڕەشەکانى بەعس دەکات پێش پرۆسەى ئەنفال و دەڵێت «پێش پرۆسەى ئەنفال زانیاری ئەوەمان بۆ هات عێراق هێرشێكی  زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئێمه‌ ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان»‌ لێرەدا بەشێک لە چاوپێکەوتنە بڵاودەکەینەوە :

- كاك نه‌وشیروان پێش ئه‌نفال سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی دركی به‌وه‌كردبوو كه‌ رژێم به‌نیازی هێرشیکردنە له‌به‌رامبه‌ردا ئێوه‌ چ ئاماده‌كارییه‌كتان هه‌بوو؟وه‌كو خۆشت له‌كتێبه‌كه‌تدا (‌خولانه‌وه‌ به‌ناو بازنه‌دا)، نووسیوته‌، له‌دانیشتنه‌كاندا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌كی ئاڕاسته‌ی ئێوه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ خاڵدا رێكنه‌كه‌ون؟

نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه‌  پێش ئه‌نفال زانیارى  ئه‌وه‌مان بۆهات عێراق هێرشێكی  زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، پێشتریش چه‌ند جارێك بۆردومانی كیمیاییان كردبووین ، به‌ڵی ئێمه‌ ئه‌مانزانی هێرشده‌كه‌ن و هێرشێكی دڕندانه‌ش ده‌كه‌ن بۆ سه‌رمان، ئه‌مانزانی ئه‌وانه‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، به‌ڵام دوو رێگه‌ له‌به‌رده‌ممان بوو، یان ئه‌بوایه‌ بەرگرى  بكه‌ین یان ئه‌بێت ته‌سلیم بین، ئێمه‌ به‌هیچ جۆرێك ته‌سلیم بوونمان پێ باش نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیارماندا بەرگرى بكه‌ین.

- ئه‌گه‌ر بكرێت  باسێكی ئه‌وه‌ بكه‌یت كه‌ له‌كتێبی (خولانه‌وه‌ له‌ناو بازنه‌دا)  باسی مفاوه‌زات و هه‌ڕه‌شه‌کانى عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کراوە  چ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كردبوو؟

نه‌وشیروان مسته‌فا: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌بوو له‌راستیدا (تارق عه‌زیز) هه‌ڕه‌شەی كردبوو، له‌كاتی مفاوه‌زاته‌كه‌ی( 1984) دا باسی ئه‌وه‌ی كردبوو باشتر وایه‌ ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكبكه‌ون چونكه‌ ئێستا پێویستیمان به‌ئێوه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵمان رێكنه‌كه‌ون دوای (شه‌ڕی ئێران – عێراق) ئه‌و هێزە گه‌وره‌ییه‌ی دروستمان كردووه‌ بۆ شه‌ڕی ئێران، ئه‌یهێنین شه‌ڕی ئێوه‌ی پێئه‌كه‌ین سەد   هه‌زار كه‌سشمان لێبكوژرێت گرنگ نیه‌ به‌ڵام كۆتایی به‌مه‌سه‌له‌كه‌ی ئێوه‌ ئه‌هێنین، به‌ڵام من نازانم ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌ له‌ئێمه‌ ئه‌گرن گوایه‌ بیرێكی ترمان بكردایه‌ته‌وه‌، چیمان بكردایه‌ ته‌سلیم بوینایه‌، بەمەرجەکانى ئه‌وان ڕازی بووینایه‌، بچووبایەین بۆ ئێران؟ یه‌عنی چیمان بكردایه‌؟، ئه‌گه‌ر به‌رگری ناكه‌یت چی ئه‌كه‌یت.

- مه‌به‌سته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌  وه‌ك پێشتر زانیاریتان هه‌بوو ، نه‌ئه‌كرا رێگه‌ی چاره‌ی تر بگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌رباز بكه‌ن و ئه‌و هه‌موو خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌یه‌ ئه‌نفال و شه‌هید نه‌كرابان؟

نه‌وشیروان مسته‌فا: زۆرترین ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ئه‌نفال لەناوچەى  گه‌رمیاندا هه‌بوو، وه‌ك بۆم باسكردیت ئه‌نفال چه‌ند قۆناغێكی هه‌بوو ، هه‌موو رۆژێك زیاترمان لێئه‌كوژراو عێراق زیاتر ئه‌هاته‌ پێشه‌وه‌، گەمارۆکانى سەرمان زیاتر ئەبوون‌، ئێمه‌ كه‌ كشاینه‌وه‌ جگه‌ له‌چه‌ند كه‌سێك نه‌بێت یه‌كێك له‌وانه‌ شێتێك بوو له‌گه‌ڵمان نه‌هات، ناوچه‌كه‌ی ئێمه‌ به‌ره‌و ژووری 100 هه‌زار كه‌سێك تێدابوو، پێش خۆمان به‌ڕێمان كردن، واته‌ پێش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ ناوچه‌كه‌ چۆڵبكات و بكشێته‌وه‌ سه‌رتاپای ناوچه‌كه‌مان چۆڵكرد، پێش ئه‌وه‌ی چۆڵیشی بكه‌ین، ئه‌و زه‌مانه‌ هه‌موو دێیه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاواییان هه‌بوو، رۆژێك نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاواییه‌كان هاتن بۆ باره‌گاكه‌ی من، له‌منیان پرسی وتیان به‌ته‌مای چین؟، وه‌هه‌موویان له‌ماڵه‌كانی خۆیان رایانكردبوو، له‌شاخدا خۆیان شاردبووه‌وه‌، چونكه‌ هیچ  خه‌ڵكی دێیه‌ك نه‌یانتوانی له‌ناو دێیه‌كانی خۆیان بژین، منیش پێم وتن» هه‌تاكو بتوانین به‌رگری ئه‌كه‌ین، به‌ڵام له‌وه‌ ناچێت بتوانین تاكو سه‌ر به‌رگری بكه‌ین ،ئێوه‌ ژماره‌یه‌ك ژن و مناڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌تان هه‌یه‌، وتم خۆتان  سەر پشك بن   بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له‌و دوورێگایه‌ هه‌ڵبژێرنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه‌وه‌ بۆ عێراق ئێمه‌ هیچ رێگایه‌كتان لێناگرین، له‌چ رێگایه‌كه‌وه‌ بڕۆن رێگه‌كه‌تان بۆ چۆڵ ئه‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌چنه‌ ئێران کارئاسانیتان  بۆ ئه‌كه‌ین و رێگه‌تان بۆ ئاسان ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن بۆ ئێران ، به‌ڵام له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌ بزانن، ئێمه‌ دوژمنێكمان هه‌یه‌ له‌دڕندایه‌تییه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری دنیایه‌  نموونه‌ی نییه‌،وه‌ دۆستێكشمان هه‌یه‌ كه‌ئێرانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری دنیا نموونه‌ی نیه‌ بۆ بێ وه‌فای، وتم له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ ئه‌وه‌ بەهەند وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كان ماون ئه‌توانن بڕۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، كه‌چوونه‌وه‌ به‌جیا كۆبونه‌وه‌یان كرد، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی خۆیاندا بڕیاریاندا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئێران، رێگه‌مان بۆ كردنه‌وه‌ ....

- دا له‌رۆژنامه‌یه‌كدا بینیم به‌نزار خه‌زره‌جی  پرسیاری ئه‌وەى لێكراوە لەكیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و خۆی به‌وه‌ داده‌نا كه‌ ئه‌سڵه‌ن ئاگای لێنه‌بووه‌؟

نه‌وشیروان مسته‌فا: دوورنیه‌ ئاگای له‌كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ نه‌بووبێت،چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ئه‌مری سه‌دام حسێن كراوه‌، لە کردە سەربازییەکە  به‌شداری كردووه‌، به‌ڵام له‌ قه‌سفی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌دام بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه‌، واتا فه‌رمانی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به كیمیایی شه‌خسی سه‌دام حسێن ده‌ریكردوه‌.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 12 کاتژمێر

سەرژمێریی عێراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان

null
٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٦

"سوپای نیشتیمانیی" بەبێ نیشتیمان خۆی

null
٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٦

داهاتی نەوتی سعودیە بە ڕێژەی 10 ٪ زیادی کردووە