سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

قایمقامی هەڵەبجە سزا درا ..پارەی یادی كیمیابارانی بەنایاسایی خەرج كردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 نیسان 2021

قایمقامی هەڵەبجە سزا درا ..پارەی یادی كیمیابارانی بەنایاسایی خەرج كردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، سزای سەرزەنشتكردن (توبیخ)ی بۆ (نوخشە ناسح) قایمقامی هەڵەبجە دەركرد.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە رۆژی 17ی كانونی دووەمی ئەمساڵ دەرچووە‌و كۆپییەكی دەست (درەو) كەوتووە، بەهۆی خەرجكردنی نایاسایی پارەی تەرخانكراو بۆ یادەكانی نەورۆزو كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لە ساڵی 2017دا، سزای "سەرزەنشتكردن" بۆ قایمقامی هەڵەبجە دەرچووە. 
سەرباری "سەرزەنشتكردن"، نوسراوەكە قایمقامی هەڵەبجەی ناچاركردووە، هەموو ئەو پارانە بۆ گەنجینەی حكومەت بگەڕێنێتەوە، كە بەبێ لیژنەی تایبەت خەرجیكردوون.
نوسراوەكە نیشانی دەدات، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر كەیسی خەرجكردنی ئەو پارانە، لیژنەی تایبەتی پێكهێناوە‌و لە ئەنجامی كاری لیژنەكەدا، بڕیاری سزادانی قایمقام دەرچووە. 
رێكخراوی (هەڵوێست) لە هەڵەبجە، كە رێكخراوێكە چاودێری كاری فەرمانگەكانی پارێزگاكەیە، ساڵی رابردوو ژمارەیەك پسوڵەی خەرجی قایمقامیەتی بڵاوكردەوە، كە زیادە خەرجیان كرابوو، ئەمە لە سنوری پارێزگاكەدا كاردانەوەو تەنزی بەدوای خۆیدا هێنا، دروستكردنی لیژنەو سزادانی قایمقام دوای بڵاوبونەوەی ئەم نوسراوانە دێت.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 خولەک

کاریگەری گرێبەستە گازییەکانی ئەمریکا لەسەر داهاتووی هەرێم

null
پێش 1 کاتژمێر

فایەق زێدان لەگەڵ تۆم باراك باسی لە پێویستی هەمواركردنەوەی دەستورو گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سەرۆكایەتی كردووە

null
پێش 5 کاتژمێر

حەوت مەرجەکەی بودجەی ٢٠٢٧؛ هەرێمی کوردستان