سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئیکسۆن مۆبیل کێڵگەیەکی تری نەوتی هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئازار 2021

ئیکسۆن مۆبیل کێڵگەیەکی تری نەوتی هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی چوارەمین کێڵگەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و پشکەکانی فرۆشت.
کۆمپانیای (ئیکسۆن مۆبیل) یەکێکە لەو کۆمپانیا ئەمریکییانەی بواری نەوت، کە لەماوەی زیاتر لە یەک دەیەی رابردوودا، چەند گرێبەستێکی کردووە بۆ فراوانکردنی کێڵگەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی رۆیتەرز، ئیکسۆن مۆبیل کە لەکۆی (١٩) کێڵگەی نەوت و غازی هەرێم، گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی (٦) کێڵگە کردووە، پێشتر (٣) کێڵگەی هەرێمی داوە بە کۆمپانیا بیانییەکانی ترو لێی دەرچووە.
ئەمڕۆ، کۆمپانیای (DNO)ی نەرویژی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، پشکەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی (بەعشیقە) کڕیوەتەوەو ئێستا ئەو گەورەترین پشکداری ئەو کێڵگەیە.
ئەمە چوارەمین کێڵگەی نەوتی هەرێمە کە ئیکسۆن مۆبیل بەجێی دەهێڵێ بۆ کۆمپانیاکانی تر.
لەلایەکی تر، کۆمپانیا نەرویژییەکە، پلانی خۆی راگەیاندووە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی (شێخان) بە سەرمایەیەکی زیاترەوە.
جۆن هاریس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری (گۆڵف کیستون) کە بە هەمان شێوە له کێڵگەی شێخاندا کاردەکات، دەڵێ:" بەرنامەمان هەیە پەرە بە کێڵگەی شێخان بدەین کە کارەکانی پێشتر بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە راوەستاوە".
ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان رۆژانە (٤٠ هەزار) بەرمیلە، ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت لەماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ (٥٥ هەزار) بەرمیل بەرزبکاتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 کاتژمێر

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
پێش 21 کاتژمێر

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان