سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سایتی (American Thinker): جۆ بایدن لەبارەی کوردەوە دوودڵە

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 شوبات 2021

 سایتی (American Thinker): جۆ بایدن لەبارەی کوردەوە دوودڵە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
سایتی (American Thinker) لە راپۆرتێکدا باسی لە پێگەی کورد کردووە لە سیاسەتی ئیدارەی نوێی ئەمریکادا بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن.
سایتەکە دەڵی، سەرباری ئەوەی جۆ بایدن کەسێکی وەکو (برێت مەکگۆرک)ی لە ئیدارەکەی خۆیدا داناوە، بەڵام هێشتا هەڵوێستی ئیدارەی بایدن لەبارەی کوردەوە روشن نییە، بەدیاریکراویش کوردەکانی سوریا.
سایتەکە دانانی برێت مەکگۆرک بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وەکو ئومێدێک بۆ کوردو سەرچاوەی نیگەرانبوونی تورکیا ناودەبات، بەوپێیەی مەکگۆرک ئەندازیاری هاوپەیمانێتی نێوان کوردەکانی سوریاو ئەمریکا بووە لە شەڕی داعشدا، بەردەوامیش پاڵپشتی کوردی کردووەو رەخنەی لە تورکیاو سیاسەتەکانی ئەنکەرە گرتووە لەناو سوریادا.
سەرباری ئەم پەیوەندییە، سایتەکە لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکاوە ئاشکرایکردووە، سوریا لە ئەولەویەتی کاری ئیدارەی جۆ بایدندا نییەو بایدن هیچ مەیلێکی بۆ پارێزگاریکردن لە کورد بەتایبەتیش کوردی سوریا نییە بۆ ئەوەی بتوانن قەوارەیەکی سەربەخۆ بۆ خۆیان بنیاد بنێن.
سایتە ئەمریکییەکە، هۆکاری ئەوەی ئیدارەی بایدن بایەخ بە کورد نادات بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کوردی سوریاو عێراقدا یەکگرتوو نین لەنێوان خۆیانداو لە چەند گروپ و لایەنێکی جیاواز پێکهاتوون کە تەبا نین و لەناو یەک هاوپەیمانێتیدا کۆنابنەوە.
سەرباری ئەمە، (American Thinker) دەڵێ، ئیدارەی بایدن سەرقاڵی قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییەکانیەتی و نایپەرژێتە سەر پرسی کورد، بەتایبەتیش کوردەکانی سوریا.
بەگشتی سایتەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئیدارەی نوێی ئەمریکا هێشتا سیاسەتی روون و دیاریکراوی بۆ زۆرێک لە پرسەکان نییە، بەتایبەتی پرسی کورد.
ئەمە لەکاتێکدایە زۆربەی بەرپرسانی سیاسی کورد لە هەرێمی کوردستان بەهاتنی بایدن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆشحاڵ بوون، بایدن لە دۆستە دێرینەکانی کوردە، چەندینجار سەردانی کوردستان کردووە، جارێکیش لە پەرلەمانی کوردستان قسەی کردووە.
میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتی گەورەیان لە سەرکەوتنی بایدن کرد، ئەوان باسیان لەوە دەکرد، جارێک بایدن بە مەسعود بارزانی وتووە:" جەنابی سەرۆک، من و تۆ بەرلەوەی بمرین هەردووکمان بە چاوی خۆمان دەوڵەتی کوردی دەبینین".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان