سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی : ئەمجارە بەشداریی لە هەڵبژاردنەكانی كەركوك دەكەین

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 شوبات 2021

پارتی : ئەمجارە بەشداریی لە هەڵبژاردنەكانی كەركوك دەكەین

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
سۆران محەمەد – كەركوك ناو
خەسرەو گۆران، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئامادەیی حزبەكەی بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە پارێزگای كەركوك راگەیاند و جەختیكردەوە "لەگەڵ یەكلیستیی و یەكڕیزی لایەنە كوردییەكاندان".

ئەو پێشهاتە نوێیەی پارتی بۆ بەشداریكردنی لە هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك كە بڕیارە لە 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، لەكاتێكدایە لە هەڵبژاردنی رابردودا رەتیكردەوە بەشداریی بكات و پارێزگاكەی "بە داگیركراو و عەسكارتاریەت" وەسفكرد،

خەسرەو گۆران، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كەركوك ناو)، وتی "ئێمە لە تەواوی ئەو ناوچانەی کە کوردی تێدایە لە عیراق بەشداری هەڵبژاردن دەکەین، تەنانەت بە كەركوكیشەوە... بۆ ئەو مەبەستەش دوجار لەگەڵ لایەنە كوردییەكان كۆبوینەتەوە بە مەبەستی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردن لەو ناوچانە".

لەبارەی هەوڵی حزب و لایەنە كوردییەكان بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتییەك، وتی "ئاگاداری ئەوە نین، بەڵام ئێمە لەگەڵ یەکلیستیی و یەکڕیزی لایەنەکانی كەركوداین".

پارتی لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 – گەڕانەوەی هێزە عیراقییەكان بۆ ناوچەكانی جێناكۆك-، نەگەڕاوەتەوە بۆ كەركوك و چەندینجار جەختیكردۆتەوە لەوەی تا دۆخی پارێزگاكە ئاسایی نەبێتەوە "بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێتەوە و بەشداریی هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایەش ناكات".
بڕیاری نوێی پارتی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پارێزگای كەركوك، هاوكات بوو لەگەڵ بەڕێوەچونی كۆبونەوەی حزب و لایەنە كوردییەكان لە پارێزگای كەركوك كە یەكشەممە 7ی شوبات بەبێ بەشداریی پارتی و نەوەی نوێ بەڕێوەچوو.

رەسوڵ رەئوف، لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لەبارەی كۆبونەوەكەوە، وتی "بە بەشداریی 11 حزب و لایەنی سیاسی بەڕێوەچوو، ئامانج لێی تاوتوێکردنی هەڵبژاردن و بابەتی هاوپەیمانی بوو... هەموو لایەنەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە دەبێت کورد لە کەرکوک و تەواوی ناوچەكانی جێناكۆك بە هاوپەیمانی بەشداربێت بەو پێی هەڵبژاردنی ئەمجارە چارەنوسسازە و بابەتەکە پەیوەستە بە نەتەوەی کوردەوە، هەمووان تاوتوێی ئەو بابەتە دەکەین".

هەڵبژاردنی ئەمجارە چارەنوسسازە و بابەتەکە پەیوەستە بە نەتەوەی کوردەوە

بەپێی بەشێك لە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە، كە دراوە بە (کەرکوک ناو)، لە كۆبونەوەكەدا، تاوتوێی دیارکردنی لۆگۆی هاوپەیمانێتیی و وتەبێژ و یەکلاییکردنەوەی پێگەی لایەنەکان لە ناو هاوپەیمانیەتییەکەدا كراوە.

رەسوڵ رەئوف وتی "پێموایە پارتیش بۆچونی وایە کورد یەکڕیز بێت لە پارێزگای كەركوك... ئەمجارە ئەگەر وریا نەبین ئەوە بە زیان بۆ کورد دەشکێتەوە بە تایبەت ئەگەر بێت و ژمارەی کاندیدەکان لە حەوت کەس تێپەڕێت ئەوا زیانمان پێدەگات، بۆیە دەبێت ئەمجارە دوو لایەنی زۆرینە کە لە پارتیی و یەکێتی پێکدێن نەرمی زیاتر بنوێن و لەسەر حەوت کاندید رێکبکەوین".

لە 28ی كانونی دووەمی رابردوو، لە بینای پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەیەكی حزبە كوردییەكان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ هەمان مەبەست بەڕێوەچوو.

ئەوكات رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "كۆبونەوەكە بۆ خۆگونجاندنی حزبە كوردییەكان بوو لەگەڵ واقعی ئەو ناوچانە و تەكنیكە نوێیەكانی یاسای هەڵبژاردن لە چۆنیەتی دابەشكردنی بازنەكان".

بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق؛ پارێزگاكان بەسەر چەند بازنەیەكی نوێی هەڵبژاردندا دابەشدەكرێن، بۆ ئەوەش كورد دەیەوێت زۆرترین كورسی بەدەستبهێنێت و لەنێو بازنەكاندا دەنگی پەرشوبڵاونەبێت، بۆ ئەوەش پێویستی بە هاوپەیمانێتیی و یەكلیستییە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان