سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كازمی:  بەهۆی هەڵەی حكومەتی هەرێمەوە خەڵك برسی مەكەن 

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 شوبات 2021

كازمی:  بەهۆی هەڵەی حكومەتی هەرێمەوە خەڵك برسی مەكەن 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):

ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 كۆبووەوەو رایگەیاند بەهۆی هەڵەی حكومەتی هەرێمەوە خەڵكی برسی مەكەن، بۆیە تەبەنی دەقەكەی حكومەت بكەن.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (درەو)، هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا لەبارەی پشكی هەرێمەوە، مستەفا كازمی داوای لە لیژنەی دارایی كردووە تەبەنی ئەو دەقە بكەن كە لە رەشنوسی پرۆژەی بودجەدا لەلایەن حكومەتەوە نێردراوە.
ئەو دەقەی كە حكومەتی مستەفا كازمی لە رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراقدا لەبارەی پشكی هەرێمەوە ناردویەتی بۆ پەرلەمان، داوا دەكات هەرێم مانگانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت‌و نیوەی داهاتی دامەزراوە فیدراڵییەكان بۆ بەغداد بگێڕێتەوە لەبەرامبەر (14 ترلیۆن) دینار پشكی هەرێم لە بودجەدا بۆ هەموو ساڵەكە، لایەنە شیعەكان بەم دەقە رازی نین‌و داوا دەكەن هەرێم هەموو نەوتەكەی رادەست بكات، ئەمەش كێشەی دروستكردووە. 
هۆشیار عەبدوڵا ئاماژەی بەوەكرد، كازمی داوای كردووە بە نەفەسی سیاسی بیر لە چارەسەر لەگەڵ هەرێمی كوردستان نەكەنەوە، بەڵكو وەكو چوارچێوەی دەوڵەت كێشەكە چارەسەر بكەن. 
كازمی وتویەتی:" ناكرێت بەهۆی سیاسەتە هەڵەكانی حكومەتی هەرێمەوە خەڵك بێ موچە‌و برسی بكرێت.. خەڵك هەن نایانەوێت هەرێم‌و بەغداد بگەنە رێككەوتن". 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان