سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گۆڕان پۆستە بەتاڵەكانی خانە پڕدەكاتەوە.. دوو پێشنیاز هەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 کانوونی دووەم 2021

گۆڕان پۆستە بەتاڵەكانی خانە پڕدەكاتەوە.. دوو پێشنیاز هەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان پۆستە بەتاڵەكانی لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پڕدەكاتەوە كە سێ كەسیان دەستیان لە ئەندامێتی ئەو خانەیە كێشاوەتەوە، دوو پێشنیاز هەیە سەبارەت بە چۆنیەتی پڕكردنەوەی پۆستەكان. 
ئەمڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كە ئۆرگانێكی راوێژكارییە كۆدەبێتەوە، سبەینێش جڤاتی نیشتمانی كۆدەبێتەوە كە بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردانە لەناو بزوتنەوەكەدا. 
بڕیارە لە كۆبونەوەی سبەینێی جڤاتی نیشتمانیدا، بڕیار بدرێت لەسەر میكانیزمی چۆنیەتی پڕكردنەوەی شوێنی ئەو كەسانەی كە لەخانەی راپەڕاندن دەستیان لەكاركێشاوەتەوە.
خانەی راپەڕاندن بەگوێرەی دەستوری ناوخۆیی گۆڕان، بەرزترین دەسەڵاتی جێبەجێكردنە لەناو بزوتنەوەكەدا، ئەم خانەیە لە (7) كەس پێكدێت، كە یەكێكیان رێكخەری گشتی بزوتنەوەكەیە، لەماوەی رابردوودا سێ كەس لە ئەندامانی ئەم خانەیە بەهۆكاری جیاواز دەستیان لەكاركێشایەوە كە بریتین لە هەریەكە لە (جەلال جەوهەر، شەمال عەبدولوەفا، عەدنان عوسمان).
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، خانەی راپەڕاندن لەبارەی چۆنیەتی پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكان كۆبوەتەوە‌و بڕیاریداوە، ئەم بابەتە بگەڕێنێتەوە بۆ جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوەی جڤات بڕیاری لەسەر بدات. 
(درەو) زانیویەتی، ئێستا دوو پێشنیاز لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا هەن سەبارەت بە چۆنیەتی پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكانی خانەی راپەڕاندن.
پێشنیازی یەكەم: بەگوێرەی هەڵبژاردن‌و دەنگی كاندیدەكانی خانە، لەشوێنی ئەوانەی دەستیان لەكاركێشاوەتەوە، ئەو كەسانە دابنرێن كە لەدوای ئەوان دەنگی زۆرینەیان هێناوە، بەپێی ئەم میكانیزمە (ئاسۆ رەحیم) دەچێتە شوێنی (شەمال عەبدولوەفا) هەروەها (زمناكۆ جەلال) شوێنەكەی (عەدنان عوسمان) پڕدەكاتەوە، بەڵام (جەلال جەوهەر) لە هەڵبژاردندا كاندیدی ركابەری نەبووە‌و نازانرێت شوێنەكەی بە چ كەسێك‌و میكانیزمێك پڕدەكرێتەوە.
پێشنیازی دووەم: جڤاتی نیشتمانی سەرلەنوێ هەڵبژاردن‌و دەنگدان بكات بۆ كاندیدی نوێ بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەو سێ كەسەی كە دەستیان لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن كێشاوەتەوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان