سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هاوپەیمانان مەرجیان هەیە .. بۆچی موچەی پێشمەرگە دابەش نەکرا؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 کانوونی دووەم 2021

هاوپەیمانان مەرجیان هەیە .. بۆچی موچەی پێشمەرگە دابەش نەکرا؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام نەکرا، مەرجی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دابەشکردنی موچەی پێشمەرگەی راگرت.
هێزەكانی هاوپەیمانان مەرجیان هەیە بۆ پێدانی یارمەتی دارایی بە وەزارەتی پێشمەرگە، کە مانگانە (٢٠ ملیار) دینارە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەی کە لە چەند بەرپرسێکی باڵای حکومەتەوە دەست (درەو) کەوتووە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیکە ئەمریکا سەرۆکایەتی دەکات، بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەی ئاگادارکردووە، نابێت لێبڕینی موچەی فەرمانبەران کە بۆ ئەم مانگەنەش ٢١٪ە، هێزەکانی پێشمەرگە بگرێتەوە.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هۆشداری بە بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە داوە، ئەگەر لێبڕین لیوا هاوبەشەكان بگرێتەوەو ئەو پارەیەی ئەوان وەکو یارمەتی بە پێشمەرگەی دەدەن، بدرێت بە یەكەكانی (٧٠و ٨٠)ی پێشمەرگە، کە سەربە پارتی و یەکێتین، ئەوا هاوپەیمانان یارمەتییە داراییەکەیان رادەگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی هێزەكانی پێشمەرگە دابەش بکرێت، بەڵام دابەش نەكرا.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، هۆكاری دابەشنەكردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ئەو مەرجەی هاوپەیمانان دەگەڕێتەوە.
(درەو) زانیویەتی، هاوپەیمانان دوو مەرجیان هەیە بۆ بەردەوامیدان بە پێدانی (٢٠ ملیار) دینارەکە بە وەزارەتی پێشمەرگە، مەرجەکان ئەمانەن:
یەكەم: موچەی لیوا هاوبەشەكان كە ژمارەیان (١٤) لیوایەو زیاتر لە (٤٤ هەزار) پێشمەرگەن، نابێت بڕیاری لێبڕینی موچە بیانگرێتەوە.
دووەم: نابێت ئەو تەمویلی هاپەیمانان بدرێت بە یەكەكانی (٧٠) پێشمەرگەی یەكێتی و (٨٠)ی پارتی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان