سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كەمال ئەتروشی دەبێتە وەزیری سامانە سروشتیەكان

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 کانوونی دووەم 2021

كەمال ئەتروشی دەبێتە وەزیری سامانە سروشتیەكان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
مەسرور بارزانی، كەمال ئەتروشی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان كاندید دەكات و  ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان  بۆ پێدانی متمانە كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە پەرلەمان پشووی زستانەدایە.
ئەو سەرچاوەیە کە خۆی داوای کرد ناوەکەی بڵاونەکرێتەوە وتی:" پارتی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سامانە سروشتییەکان یەکلاکردوەتەوەو دەیەوێت لە پەرلەمان متمانە بۆ کاندیدەکەی وەرگرێت".
بەگوێرەی زانیارییەکانی (درەو)، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان (دکتۆر کەمال ئەتروشی)یە.
(کەمال ئەتروشی) کە لەدوای دوای ئاشتی هەورامییەوە دەبێتە دووەمین وەزیری سامانە سروشتییەکان لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا، راوێژکاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتە بۆ کاروباری وزەو مامۆستای زانکۆی ئەمریکییە لە دهۆک و ماوەیەک راوێژکاری کۆمپانیایەکی کوەیتی بواری نەوت بووە.
ماوەی ساڵێک و شەش مانگە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربووە، هێشتا پارتی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکانی پڕنەکردوەتەوە، یەکێتی وەکو لایەنێکی بەشداری حکومەت بەردەوام رەخنە لە مەسرور بارزانی دەگرێت لەبارەی ئەوەی دۆسیەی نەوتی لەدەستی خۆیدا کۆنترۆڵ کردووەو سامانە سروشتییەکان وەزیری نییەو بەشدار نییە لە وەفدی حکومەتی هەرێم و گفتۆگۆکان لەگەڵ بەغداد، لەکاتێکدا رێککەوتن لەسەر پرسی نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەند پەیوەندی بەم وەزارەتەوە هەیە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان