سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

مەسرور بارزانی ئامادەكاری بۆ هەڵمەتێكی میدیایی دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 کانوونی یەکەم 2020

مەسرور بارزانی ئامادەكاری بۆ هەڵمەتێكی میدیایی دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
(درەو):
مەسرور بارزانی ئامادەكاریی بۆ شەڕێكی میدیایی دەكات‌و فەرمانی بە میدیاكانی پارتی كردووە سیاسەتی خۆیان لە بەرگریكردنەوە بگۆڕن بۆ هێرشكردن. 
رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرەشتی كۆبونەوەیەكی كرد لەگەڵ میدیا فەرمی‌و سێبەرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند كەسێك لە بەشداربوانی ئەو كۆبونەوەیەوە دەست (درەو) كەوتوون، لەم كۆبونەوەیەدا هەریەك لە مەحمود محەمەد بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندنی پارتی‌و سەرۆ قادر‌و ئاریان فەرەج ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندنی پارتی ئامادەبوون.
مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسی هەموو میدیا فەرمییەكانی پارتی‌و پەیجەكان‌و بەرپرسی هەردوو كەناڵی (كوردستان 24)‌و (رووداو)‌و راگەیاندنی حكومەت‌و سەرۆكایەتی هەرێم كۆبوەتەوە. 
لەم كۆبونەوەیەدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت باسی لەوە كردووە، موئامەرەیەكی گەورە لەسەر پارتی هەیە‌و لە هەموو لایەكەوە هێرش دەكرێتەسەریان، بۆیە دەبێت میدیاكانی پارتی سیاسەتی خۆیان لە بەرگریكردنەوە بگۆڕن بۆ هێرشكردن.
مەسرور بارزانی گلەیی لە هەندێك لە میدیاكانی پارتی كردووە‌و باسی لەوە كردووە هەندێك لە میدیاكانیان بوون بە میدیای ئۆپۆزسیۆن، لەمەشدا بە دیاریكراوی مەبەستی لە كەناڵی (رووداو)ی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی بووە.
مەسرور بارزانی باسی لە حزبە بەشدارەكانی حكومەت كردووە‌و ئاماژەی بەوەكردووە، هەندێك لەو حزبانەی لە حكومەتدان، میدیاكانی وەكو ئۆپۆزسیۆن مامەڵە دەكەن. 
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، هەفتەی رابردوو لەچوارچێوەی هەمان سیاسەتدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسی هەموو لقەكانی پارتیدا كۆبوەتەوە.
مەسرور بارزانی بۆ بەرگریكردن لە حكومەتەكەی پەنای بۆ حزبەكەی بردووە، چونكە هاوبەشەكانی پارتی لە حكومەت (یەكێتی‌و گۆڕان) خۆیان لە بەرگریكردن لە كابینەكە بێبەری كردووە.
پەنابردنی مەسرور بارزانی بۆ میدیاكانی پارتی لەكاتێكدایە، سەرۆكی حكومەت بەردەوام باسلەوە دەكات حكومەتەكەی لەدوای دەستبەكاربونییەوە چیتر موڵكی حزبەكان نییە‌و رێگە بە دەستوەردانی حزبەكان نادات لە كاروباری حكومەت. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان