هەواڵ
خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی کێشەی تێدایە
بڵاوکراوەتەوە لە : 15 کانوونی یەکەم 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 15 کانوونی یەکەم 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(درەو):
پرۆسەی خوێندنی باڵا لە زانكۆی سلێمانی کێشەی بۆ دروستبووە.
خوێندنی باڵا لە زانکۆی سلێمانی لەسەرەتای مانگی ١١ی ئەمساڵ دەستیپێکرد، دوو رۆژ پێش دەستپێكردنی خوێندن لە رۆژی ٢٠٢٠/١٠/٢٨ فەرمانی وەزاری بۆ دەستپێکردنی خوێندنی باڵا دەرچوو.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی لەبەردەستی (درەو)دان، رێنمایی شێوازی خوێندن و دابەشکردنی نمرە، دوای زیاتر لە مانگێك لە دەستپێکردنی خوێندن بەسەر بەش و كۆلێژەكاندا گشتێنراوە، ئەمە لە کاتێکدا بووە لە کۆی (١٤ هەفتە) خوێندکارانی دکتۆرا (٥ هەفتە) یان خوێندووە.
ئەم رێنماییە درەنگوەختە، کە لەكاتی بایكۆتی دەوام لە هەندێك بەش دەركراوە، ئێستا بووەتە هۆی دروستكردنی شپرزەیی لە كۆلێژەكانی زانكۆی سلێمانی، چونكە لەو مانگەدا نمرەو خۆ ئامادەكردنی خوێندن بەجۆرێكی تر رێكخراوە كە جیاوازە لە ناوەڕۆکی رێنماییە درەنگوەختەکە.

