سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هۆشیار زێباری: پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان ئاگاداری رێككەوتنی پەنجا ساڵەی نەوتن

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 کانوونی یەکەم 2020

هۆشیار زێباری: پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان ئاگاداری رێككەوتنی پەنجا ساڵەی نەوتن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):

هۆشیار زێباری:

"پارتی‌و یەكێتی‌و گۆڕان ئاگاداری رێككەوتنی پەنجا ساڵەی نەوتن لەگەڵ توركیا"
? "شەنگال لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە بارمتەكراوە، كە حزبێكی توركییە نەك عێراقی"
? "پەرلەمانتارانی كورد (ئەوانەی دەرەوەی پارتی‌و یەكێتی) ستەم لە پارتی دەكەن، ئەوانە گروپێكی یاخین‌و هیچ پابەندبونێكیان نییە بە حزبەكانیانەوە"
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ئای تیڤی):
? پرسی لەكارخستنی بەرهەم ساڵح لە پۆستی سەرۆك كۆمار پێشنیاز نەكراوە، ئەم جموجوڵە بەرەی عێراقی دەستیپێكردووە بۆ لەكارخستنی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان.
? گۆڕینی سەرۆك كۆمار زۆر سەختترە لە گۆڕینی سەرۆكی پەرلەمان، چونكە پێویستی بە دوو لەسەرسێی دەنگی پەرلەمان هەیە، بۆیە ئەم كارە سەختە.
? تەنانەت لە پرسی لەكارخستنی حەلبوسیشدا ئەو گروپە پاشەكشێیان كردووە.
? گومانم هەیە لەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا لە 6/6/2012دا بەڕێوەبچێت، بەشێكی زۆری پێداویستییەكانی ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە فەراهەم نەكراوە، لەوانە پرسی دادگای فیدراڵی، دارایی هەڵبژاردن، ئامادەكارییەكان‌و چاودێری نێودەوڵەتی..
? هێزی سیاسی نەیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، جگە لەلایەنێك‌و دوو لایەن كە داوای هەڵبژاردن دەكەن، لەمنی وەرگرن هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 6/6دا بەڕێوەناچێت‌و رەنگە دوابخرێت بۆ وادەی ئاسایی هەڵبژاردن لە 2022دا.
? رێككەوتنی شەنگال باشترین رێككەوتنە كە لە عێراقدا كرابێت.. ئەم رێككەوتنە خواستێكی نێودەوڵەتی‌و عێراقی‌و خواستی خەڵكی شەنگال بوو.
? ئێستا شەنگال لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستانەوە بارمتەكراوە، كە حزبێكی توركییە نەك عێراقی‌و خۆی بەسەر خەڵكی شەنگالدا سەپاندووە، گروپەكانی حەشدی شەعبیش سودمەندبوون لەم بارودۆخە.
? رێككەوتنی شەنگال زامنی ئەوە دەكات حكومەتی فیدراڵی بگەڕێتەوە‌و كۆنترۆڵی قەزای شەنگال بكات‌و هێزێكی خۆجێی پۆلیس دروستبكرێت لە خەڵكی ناوچەكە‌و پەكەكە بكرێتە دەرەوە. 
? پەرلەمانتارانی كورد (ئەوانەی دەرەوەی پارتی‌و یەكێتی) ستەم لە پارتی دەكەن، ئەوانە گروپێكی یاخین‌و هیچ پابەندبونێكیان نییە نە بە حزبەكانیانەوە نە بە سەركردەكانیانەوە‌و بۆ موزایەدە‌و دەركەوتن لە میدیاكان بەوشێوەیە مامەڵە دەكەن.
? لە هەولێر چەنێك بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەربڕین هەبێت هێشتا وەكو ئەو كوشتارە نییە كە لە بەغدادو ناسریە‌و ناوچەكانی تر هەیە.
? پەیوەندیمان لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق باشە‌و كەسێكی مەقبولە‌و ئێمە پێش هەموان كاندیدمان كرد بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، بەڵام مەحكومە بە هەندێك ئیرادەی سیاسی كە لەدەرەوەی توانای خۆیەتی.
? تەشویش هەیە لەسەر مەسەلەی رێككەوتنی پەنجا ساڵەی نێوان هەرێم‌و توركیا.. نەوتی هەرێم كە دەفرۆشرێت پارەكەی دەچێت بۆ بانكێكی توركیا، ئەو بانكەش پارەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ هەرێم، بەڵام ئەوانیش مافی خۆیان لەو سەرمایەگوزارییە هەڵدەگرن.. بۆ زانیاریت هەموو لایەنە كوردییەكان پارتی‌و یەكێتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان‌و بەشدارە سەرەكییەكان لە حكومەت ئاگاداری ئەو رێككەوتنەن، هەر كەسێك دەڵێ وەڵا من نازانم‌و زانیاریم نییە‌و لە پشتی منەوە كراوە، ئەوە راست نییە.
? ئێمە نەوت بەشێوەی راستەوخۆ بۆ ئیسرائیل نانێرین، بەڵام كۆمپانیا بیانییەكان كە نەوتی هەرێم دەكڕن بۆ كوێی دەنێرن ئەوە بابەتی ئێمە نییە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان